زەمالەی خوێندن لەوڵاتی یابان

In زەمالە

زانکۆی(Kyushu)خوێنکارەکان بانگێشت دەکات بۆ سکۆلەرشیپی زانکۆی(Kyushu)،سکۆلەرشیپ کراوەیەبۆ خوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس وماجستێر.

بەپێشکەشکردنی هەل بۆ خوێندنی لەزانکۆی(Kyushu)،ئامانجی بەرنامەکە بۆپەروەردەکردنی سەرکردە نەتەوەییەکانی داهاتوو،بۆدرێژەپێدانی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ زانکۆی(Kyushu)

زانکۆی(Kyushu)کورتکراوەتەوە بۆ (Kyudai)،زانکۆیەکی گشتی یابانە کەلەشاری ( Fukuoka)،وە چوارەمین زانکۆی کۆنی یابانە وەیەکێکە لەزانکۆکانی ئیمپراتۆری.

دەربارەی سکۆلەرشیپەکە

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٣١/٥/٢٠١٩یە.

-سکۆلەرشیپەکە بەردەستە بۆ وەرگرتنی پرۆگرامی بەکالۆریۆس وماجستێر.

سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئەوبابەتانەی کەلەلایەن زانکۆوە دابین کراون.

-بەنزیکەی ٥خوێندکار وەردەگیرێت بۆ سکۆلەرشیپەکە(بەندە لەسەر بودجە).

-خوێندکارانی نێودەوڵەتی ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-خوێندن لەوڵاتی یابان دەبێت.

-ماوەی کۆرسی یەکەمی خوێندن لە مانگی ٤/٢٠١٩ دەستپێدەکات بۆ مانگی ٩/٢٠١٩ (بۆ ماوەی ٦مانگ)وە کۆرسی دووەمی خوێندن لەمانگی ١٠/٢٠١٩بۆ مانگی ٣/٢٠٢٠(زیاترلە٦مانگ).

سوود

١-خوێندکار پێویستە ماوەی دەرس خوێندن لەزانکۆ ووە ماوەی مانەوەی لەیابان لە١٦رۆژ زیاتر بێت لەمانگێکدا بۆ ئەوەی خوێندکار سوودمەند بێت لە مووچەی مانگانە کە برەکەی ٧٢٩.٧٦$ دەبێت.

٢-کرێی گەشت کردن ئەگەر لەم برانەی خوارەوە زیاتر بوو ئەوا دابین دەکرێت :

-ئاسیا زیاتر لە ٤٥٦$ بوو.

-دەرەوەی ئاسیا زیاتر لە٩١٢.٢٠$ بوو.

*ناوچەکان لەلایەن وەزارەتی کاروباری دەرەوەی یابان دیاری کراون.

تکتی فرۆکەی چوون وگەرانەوە سەرەکی ترین رێگەی راستەوخۆ لەنێوان (Fukuoka)وشوێنی زانکۆکە.

داواکارییەکان

-خوێندکارەکان دەبێت لەزانکۆکانی یابان نەیان خوێندبێت.

-ئەوخوێندکارانەی کە بەهرەیان هەیە وپێویستیان بە یارمەتی داراییە.

-خوێندکارەکان وەردەگیرێن لەلایەن کۆلێژی بەکالۆریۆس یاخود لەلایە کۆلێژی ماجستێر بۆ خوێندن وەک گوێگرێکی تایبەت ،خوێندکاری لێکۆڵینەوەی تایبەت ،یان وەک خوێندکاری پرۆگرامی ()کە پرۆگرامێکە تیایدا خوێندکار دەتوانێت لەدوو زانکۆ بخوێنێت لەهەمان بەش یان لەدوو بەشی جیاواز.

-ئەوخوێندکارانەی کەدەیانەوێت بخوێنن بەبێ وەرگرتنی بروانامە تەنیا بۆ زیادکردنی ئاستی زانیارییان لەزانکۆی(Kyushu) لەداهاتوودا(تەنیا گوێگرە تایبەتەکان ولێکۆڵەرە تایبەتەکان ).

-ئەوخوێندکارانەی کەدەتوانن کرێی خوێندن بدەن لەحاڵەتێکدا کەلەزانکۆیەکەوە هاتبن کە لەگەڵ زانکۆی(Kyushu)گرێبەستی ئاڵوگۆری خوێندکار لەنێوانیان نەبێت.

– ئەوخوێندکارانەی داواکاری پێشکەش ئەکەن بۆ پرۆگرامی ئاڵوگۆری خوێندکار دەبێت کەلەزانکۆیەکەوە هاتبن کە لەگەڵ زانکۆی(Kyushu)گرێبەستی ئاڵوگۆری خوێندکار لەنێوانیان هەبێت.

-ئەوخوێندکارانەی کەکۆرسی خوێندنیان زیاترە لە٣مانگ وەحاڵەتی ڤیزاکەیان (خوێندکاری کۆلێج)ە لەیابان.

داواکاری زمانی ئینگلیزی

ئەوخوێندکارانەی کەزمانی دایکیان ئینگلیزی نیە پێویستە داواکارییەکانی زانکۆ بۆ زمانی ئینگلیزی جێبەجێ بکەن بۆ سەلماندنی ئاستی زمانی ئینگلیزییان.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu