زەمالەی کۆرسی هاوینە لەوڵاتی سعودیە

In خوێندن, زەمالە

خوێندکارەکان بانگێشت کراون بۆسکۆلەرشیپی خولی هاوینە لە٢٠١٩دالە (KAUST)وڵاتی سعودیەی عرەبی،کۆرسەکە دەست پێدەکات لە ٢٥/٨ بۆ ٧/٩لەساڵی ٢٠١٩دا ،زانکۆی شاعبداللە بۆزانست وتەکنەلۆجیا میوانداری خوێندکارانی بەکالۆریۆس وماجستێر وئەوخوێندکارانەی کەبەکالۆریۆسیان خوێندووە لە(applied mathmatic).

لەقوتابخانەی هاوینەی (KAUST)چەند باسێک دەخرێتەروو بۆ (applied mathmatic)هەروەها (homogenization numerics for partial differential equation and main feild games)،وەخوێندکار دەتوانێت چاککردن بکات لەبواری توانای لێکۆڵینەوەی زانستی وبەکاری بهێنێت لەم بوارە ئەکادیمییەدا،کۆرسەکە وانەوتنەوەو کاری تاقیگەلەخۆدەگرێت وخوێندکارانی پرۆگرامەکە هەوڵدەدەن بۆ دروستکردنی لاپەرەی لێکۆڵینەوە.

خولی هاوینەی (KAUST)خولێکی هاوینەی کورتخایەنی بێبەرامبەرە ،هەموو تێچونەکەی بۆ خوێندکارە هەڵبژێردراوەکان دابین کراوە لەلایەن (KAUST)،وەسکۆلەرشیپەکە ئەم تێچووانەش لەئەستۆ دەگرێت(ۆرکشۆپ،کاروباری گەشتکردن ،بیمەی تەندروستی،بەشەناوخۆیی،تێچووی ڤیزا،چالاکییەکلتوری وکۆمەڵایەتییەکان ).

کەمپی زانکۆ بۆبراوەکان هەمووئەوشتانەی تیایە کەخوێندکار پێویستیەتیبۆ ژیان وەک(کارکردن،خوێندن ،یاریکردن) دیزاین کراوە بۆ خوێندکارەهاندەرەکانی کۆلێژەکەمان وستافەکانیان وخێزانەکانیان بۆ پێشکەشکردنی شێوازی ژیانێکی ئەکتیڤ.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-خوێندنی کۆرسەکە لەوڵاتی سعودیەی عرەبی دەبێت.

-ناوی زانکۆکە(king abdullah university of science and technology).

-ماوەی کۆرسەکە ١٥ رۆژە.

-کۆرسەکە لە٢٥/٨ دەستپێدەکات بۆ ٨/٩ لە٢٠١٩دا.

سوودەکانی کۆرسەکە

-دابین کردنی تێچوووی ۆرکشۆپەکە کە(٥٠٠$)ە.

-دابین کردنی کرێی گەشت کردن لەوشارەی خوێندکاری لێیە بۆ شاری جەدە وبەپێجەوانەشەوە.

-بیمەی تەندروستی.

-ژووری نوستنی تاکەکەسی وگەرماو.

-کرێی ڤیزا(خوێندکار پێویستە پاسپۆرتی هەبێت).

-چالاکییە کلتوری وکۆمەڵایەتییەکان.

داواکارییەکان

-ۆرکشۆپی (applied mathmatic)ساڵی ٢٠١٩ هەلێکە بۆ خوێندکارە تایبەت وئاست بەرزەکان کەهەڵگری بەکالۆریۆس یان ماجستێرن بۆ بەرێوەبردنی لێکۆڵینەوە لەگەڵ رێنماییەکانی کۆلێژ.

-خوێندکار دەبێت بەلایەنی کەمەوە قۆناغی سێیەمی زانکۆی تەواو کردبێت یان ئاستی بەکالۆریۆسی تەواوکردبێت یاخود ماجستێری هەبێت.

-خوێندکاردەبێت نمرەی ٣.٥ی هەبێت لەتاقیکردنەوەی (GPA)کە دەکاتە کۆنمرەی ٧٠٪

-خوێندکاردەبێت ئاستی لە خوێندنەوەو گفتوگۆ ونوسین وگێگرتنی زمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنێت ونمرەی ٧٩ی هەبێت لە تاقیکردنەوەی (TOEFL IBT) یاخود نمرەی ٦ی هەبێت لە تاقیکردنەوەی (IELTS).

دۆکیومێنتە داواکراوەکان

-بروانامەی ئەکادیمی بەزمانی ئینگلیزی یاخود بروانامەی وەرگێردراو بۆ زمانی ئینگلیزی ئەگەر بروانامەی ئەصلی بەئینگلیزی نەبوو.

-خوێندکار دەبێت کورتەیەک بنوسێت لەسەر خۆی.

-نامەی پشتگیری لەلایەن بەرێوبەری کۆلێژەکەی.

-پاسپۆرت(شەش مانگی مابێت بۆ بەسەرچوون).

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu