زەمالەی کۆرسی کورتخایەن لەیابان

In خوێندن, زەمالە

 (METI)حکومەتی یابان کۆرسی کاتی پێشکەش دەکات بۆ زیاتر لە٢٢٠بەشداربوو (بەنزیکەی ٤٠خوێندکاری نێودەوڵەتی لەیابان هەن)خوێندکارەکان پێوویستە دانیشتووی ئەو وڵاتانە بن کە شیاون بۆ وەرگرتن

خوێندکارە گەنجەکانی وڵاتە گەشەسەندووەکان (عێراق یەکێکە لەو وڵاتانە)ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەشداری کردن لەم خولەدا.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-پرۆگرامەکە بەردەستە بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونی کارکردن بەس دامەزراندن لەخۆناگریت ،ئامانجی پرۆگرامەکە ئەوەیە ئەزموون وزانیاری لەگەڵ شوێنی کارکردن دابین بکات بۆ بەشداربووەکان

-ئاستی کۆرسەکە بریتیە لەخولی کورتخایەن.

ناوی دامەزراوەکە (METI Government of Japan)ە.

-وەرگرتنی خولەکە لەوڵاتی یابان دەبێت.

– زیاتر لە٢٢٠بەشداربووهەڵدەبژێردرێن بۆ وەگرتنیان لەخولەکەدا (بەنزیکەی ٤٠خوێندکاری نێودەوڵەتی لەیابان هەن).

-کاتی کۆتایی پێشکەشکردنی داواکاری ٣٠/٦/٢٠٩١یە.

-کۆمپانیا یابانییەکان گەنجە بیانییە سەرکەوتووەکان وەردەگرن بۆ خولەکان ،وەیابان ئاستێکی نێودەوڵەتی گەورەتر بەدەستدەهێنێت بۆ خەڵکەکەی ودامەزراوەکانی لەرێی ئامانجی بنیادنانی زانیاری لەوڵاتەتازەگەشەسەندووەکان وەبواری فراوانی بازرگانی دەرەکی بۆ کۆمپانیا یابانییەکان لەرێگەی ئاڵوگۆری هۆشیاری بەکارکردن لەگەڵ بیانییەکان وەئەزموون لەرێگەی پەیوەندی کلتوری.

داواکارییەکان

-خوێندکار دەبێت رازی بێت لەگەڵ پرۆگرامی خولەکەولەرێی خولەکەوە بۆبەرزکردنەوەی ئاستی نێودەوڵەتی کۆمپانیا یابانیەکان،گەشەسەندنی بازرگانییە دەرەکییەکانی کۆمپانیا یابانییەکان ،وە کارکردن بەیەکەوە بۆ دروستکردنی تۆرێکی پەیوەندی لەگەڵ زانکۆ دەرەکییەکان.

-خوێندکار دانیشتووی ئەووڵاتانە بێت کە شیاون بۆ وەرگرتن.

-شارەزایی هەبێت لە زمانی یابانیدا بەئاستی (JLPT level N3)یاخود شارەزایی هەبێت لەزمانی ئینگلیزییدا.

-وەک یاسایەک ،خوێندکار پێویستە بەلایەنیکەمەوە تەمەنی ٢٠ساڵ بێت وە لە ٤٠ساڵ زیاترنەبێت لە ٣٠/٦/٢٠١٩دا.

-خوێندکارکان پێویستە بروانامەی بەکالۆریۆس یان خوێندنی ئامادەییان پێشکەش بکەن هەروەها نامەی پشتگیری لەزانکۆیەکی ئەندام یان یان دامەزراوەیەک.

-خوێندکار ئامادەبێت بۆ وەرگرتی کۆرسی کورتخایەن وراهێنانی زیادەی فوول تایم لەوکۆمپانیایەی کە میوانداری کردووە.

-بینینی هەرحاڵەتێکی تاکەکەسی کە وەک مەرج دانرابێت لەلایەن ئەوکۆمپانیایەی کە میوانداری کردووە.

سوود

-رۆژانە بری ٣٦$ دەبەخشرێت بە خوێندکار بۆ خەرجی ژیان ،ئەم برەش بەرۆژانە دەدرێت لەماوەی خولەکەدا (تەنیا بۆ ئەوخوێندکارە نێودەوڵەتییانەیە کەلەیابان دەژین ولەرۆژانی ئەکتیڤی خولەکەدا دەدرێت).

-کرێی گەشت کردن وەک تکتی فرۆکە وبیمەی گەشت کردن (ئەوخوێندکارە نێودەوڵەتییانەی کەلەیابانن ئەمە نایان گرێتەوە).

-بیمەی خولەکە.

-کرێی گواستنەوەو بەشەناوخۆیی وەهەروەها کرێی پرۆگرامی راهێنانەکە کاتێک بەشداربوو لە کۆرسەکەدا.

کاتەکانی کۆرسەکە

-بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی لەیابان:

١-(A):داخڵی یابان ئەبن لەرۆژی یەک شەممە ١/٩ وە یابان جێدەهێڵێت لە رۆژی ٥شەممە ١٢/١١.

٢-(B): داخڵی یابان ئەبن لەرۆژی دوو شەممە ٩/٩ وە یابان جێدەهێڵێت لە رۆژی ٥شەممە ١٩/١١.

٣-(C): داخڵی یابان ئەبن لەرۆژی پێنج شەممە ١٧/٩ وە یابان جێدەهێڵێت لە رۆژی ٥شەممە ٢٦/١١.

٤-(D): داخڵی یابان ئەبن لەرۆژی دوو شەممە ٣٠/٩ وە یابان جێدەهێڵێت لە رۆژی ٥شەممە ١٠/١٢.

٥-(E): داخڵی یابان ئەبن لەرۆژی دوو شەممە ٧/١٠ وە یابان جێدەهێڵێت لە رۆژی ٥شەممە ١٧/١٢.

٦-خوێندکارەکان پێویستە بەپێی ئەم خشتەیە دەوام بکەن.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu