زەمالەی خوێندن لە(MS)(نەخۆشی رەقبوونی شانەکان)

In خوێــنــدن, زەمالە

(MS International Federation)ژمارەیەک فیلۆشیپی(McDonald) دەبەخشێت بەلێکۆڵەرە گەنجەکان لەوڵاتە گەشەسەندووەکان ،فیلۆشیپ توانادەدات بەوخوێندکارەی فیلۆشیپ وەردەگرێت کەگەشت بکات بۆ دامەزراندنی لەدامەزراوەی لێکۆڵینەوە بۆ کارکردن لەگەڵ لێکۆڵەرە پێشکەوتووەکان لە(MS)(نەخۆشی رەقبوونی شانەکان)و لەگەڵ گەرانەوەیان بۆ وڵاتی خۆیان بۆ بڵاوکردنەوەی پرۆگرامی (MS).

ئامانجی (MS International Federation)بۆ پێشخستنی جیهانی جوڵەی (MS )ە وەبۆسەلماندنی کوالێتی ژیانی ئەوکەسانەی کارتێکراون لەلایەن (MS )(نەخۆشی رەقبوونی شانەکان)وە بۆ پاڵپشتی وتێگەیشتنی باشتر لەچارەسەرەکانی (MS)لەرێی ئاسانکاری هاوکاری نێودەوڵەتی لەنێوان کۆمەڵگای (MS)وکۆمەڵگای لێکۆڵینەوە.

( MS International Federation)نێتۆرکێکی جیهانی بێهاوتایە لەرێکخراوی (MS)،کە ٤٧ رێکخراوی ئەندامیان هەیە لە هەموو جیهانەوە ،و چەندەهای تر بەیەکەوە دەبەستێت.ئیمە بەیەکەوە پێشرەوی شەردەکەین دژی (MSنەخۆشی رەقبوونی شانەکان)وکارکردن بۆ سەلماندنی کوالێتی ژیانی خەڵک کەکارتێکراون لەلایەن (نەخۆشی رەقبوونی شانەکان)ەوە کە زیاترن لە١٠٥ وڵات.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

 -کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٢١/٧/٢٠١٩یە.

-ئەوخوێندکارانەی کەتەرکیزیان خستۆتە سەر لێکۆڵینەوە پێویستە لەبواری زانستی مێشک ودەمار بێت کەپەیوەستە بە (MS)ەوە.

-فیلۆشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی لێکۆڵینەوەیەکی دووساڵی لە (MS)دا.

-خوێندکارانی هەموووڵاتان ئەتوانن داوکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی فیلۆشیپ.

-خوێندن لەوڵاتی بریطانیا دەبێت.

سوود

-فیلۆشیپ پێکهاتووە لەبەخشینی دووساڵ بەنزیکەی ٣٠،٠٠٠یۆرۆبۆ ساڵێک بۆ کرێی گەشت کردن وژیان وە هەروەها بەخشینی ٢٠٠٠یۆرۆبۆماوەی ساڵێک بۆ کرێی دامەزراوەکە.

داواکارییەکان

-خوێندکار پێویستە تەمەنی لەخوار ٣٥ ساڵ بێت لاکاتی پێشکەشکردنی داواکاری.

-خوێندکار بیەوێت بخوێنێت بۆ ئاستی ماجستێر لەبوارێکدا کە پەیوەستبێت بە (MS) (نەخۆشی رەقبوونی شانەکان).

-خوێندکار پێویستە تیشک بخاتەسەرلێکۆڵینەوە لەبواری زانستی دەمارناسی کە پەیوەستبێت بە (MS)(نەخۆشی رەقبوونی شانەکان) وە پێویستە یەکێک لەم حاڵەتانەی هەبێت:

١-بخوێنێت یان کاربکات لەیەکێک لەوڵاتانی (emerging)کە (هەموو ئەووڵاتانە دەگرێتەوە هەژارن یان مامناوەندن یان لەمامناوەند بەرەوسەرەوەن کەلەلایەن بانکی جیهانی ئاماژەیان بۆ کراوە).

٢-لەوڵاتێکی تر کاربکات یان بخوێنێت لەسەر پرۆژەیەک کەلەماوەی شەش مانگدا بێت بۆ پاڵاوتنی.

٣- لەوڵاتێکی تربخوێنێت لەسەر پرۆژەیەک لەلایەن (MS)ەوە پشتگیری بکرێت ،پێش پاڵاوتنی ،کاندیدەکان پێویستە پرۆژەیەکی گونجاو دیاریبکەن وەگفتوگۆی بەشداربوونیان بکەن لەگەڵ سەرپەرشتیاری پرۆژەکە لەدامەزراوەکە لەدەرەوەی وڵاتەکەی خۆیان .خوێندکارەکان لێیان چاوەرێ دەکرێت کە بگەرێنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان لەکۆتای ماوەی خوێندنەکەیان وە هاوبەشی بکەن بۆ ئامۆژگاری ولێکۆڵینەوە لە (MS)دا.

داواکارییەکانی زمانی ئینگلیزی

ئەوخوێندکارانەی کەلەدەرەوەی وڵاتەکانیانن پێویستە داواکارییەکانی زمانی ئینگلیزی یان هەرزمانێکی تر ببینن بۆ ئەوەی بتوانن بخوێنن.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu