زەمالەی خوێندن لە(City University London)

In خوێندن, زەمالە

زانکۆی(
City University London )سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی رادەگەیەنێت بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی (بێجگە لە ئەوروپا)،زانکۆکە خوشحاڵە بەدابین کردنی پشتگیری دارایی بۆ خوێندکارە نێودەوڵەتییە ئاست بەرزەکان لەبواری کۆرسەکانی( زانستی کۆمپیتەر وزانستی تاقیگەوزانیاری).

بەخشینەکە بۆ هەرخوێندکارێک بری ٢٠٠٠یۆرۆیە،کەدەیانەوێت یارمەتی خوێندکار بدەن لەدانی کرێی ئەوکۆرسەی کەهەڵی ئەبژێرێت بۆ خوێندن،سکۆلەرشیپ تەنیا بۆدابین کردنی کرێی خوێندنی کۆرسی بەشداربوو.

زانکۆی(
City University London )ئەندامێکی سەربەخۆیە لەزانکۆی لەندەن کەلەلایەن (
Royal Charter )لەساڵی ١٨٣٦دامەزراوە، زانکۆی لەندەن لە١٨ دامەزراوەی سەربەخۆ لەگەڵ سەنتەرێکی گشتی باش وبەناوبانگ وەچەندین سەنتەری پایەبەرزیئەکادیمی وچالاک.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری :

١-بۆ کۆرسی یەکەم :١/٣/٢٠١٩یە.

٢-بۆ کۆرسی دووەم :١/٥/٢٠١٩یە.

٣-بۆکۆرسی سێیەم :١/٧/٢٠١٩ (کەئەم کۆتا کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەبۆ سالی ٢٠١٩بۆ٢٠٢٠).

-سکۆلەرسیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستیر.

-سکۆلەرشیپ بەدەرست بۆ خوێندنی ماجستێر لەم بوارانەدا (زیرەکی دەستکرد،شیکاری سیستمی بازرگانی ،دیزاین،تەکنەلۆجیای یاری کۆمپیتەر،پاراستنی ئینتەرنێت،زانستی داتا، دیزاینی کارلێکی مرۆڤ وکۆمپیتەر،زانستی تەکنەلۆجیا،زانستی تاقیگە،ئەندازیاری سۆفت وێر).

-ژمارەی کورسییەکانی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە.

-خوێندن لەوڵاتی بریطانیا دەبێت.

سوود

– بەخشینەکە بۆ هەرخوێندکارێک بری ٢٠٠٠یۆرۆیە،کەدەیانەوێت یارمەتی خوێندکار بدەن لەدانی کرێی ئەوکۆرسەی کەهەڵی ئەبژێرێت بۆ خوێندن،سکۆلەرشیپ تەنیا بۆدابین کردنی کرێی خوێندنی کۆرسی بەشداربوو.

داواکارییەکان

-یارمەتی دارایی دەدرێت بەرخوێندکارە نێودەوڵەتییانەی کە ئەوروپی نەبن وەئاستیان بەرز بێت وئارەزوویان هەبێت بۆ وەرگرتنی یەکێک لەوکۆرسانەی کەلەلایەن زانکۆە پێشکەشکراون.

داواکارییەکانی زمانی ئینگلیزی

خوێندکارانی بیانی پێویستە داواکارییەکانی زمانی ئینگلیزی ببینن بۆئەوەی بتوانن لەزانکۆ بخوێنن

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu