زەمالەی خوێندن لە نیوزلەندا

In خوێندن, زەمالە

 دەرفەتی وەرگرتنی سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندکارانی نیوزلەندا و خوێندکارانی نێودەوڵەتی زانکۆی(University of Canterbury)سکۆلەرشیپی (F A Hayek)پێشکەش بە خویندکاران دەکات لە بواری ئابووری وزانستی سیاسی دا،سکۆلەرشیپ بەردەست ەبۆ ئەوخویندکارانەی کەدەیانەویت ئاستی ماجستێر بخوێنن لە بواری ئابووری یان زانستی سیاسی دا.

دەرفەت دابین کراوە بۆ خوێندکارانی نیودەوڵەتی بۆ خوێندن لە زانکۆی(University of Canterbury) لەبواری ئابووری زانستی سیاسی دا،زانکۆی(University of Canterbury)وەک دووەم کۆنترین زانکۆی نیوزلەندا چەندکۆرسێکی جیاواز دابین دەکات ،وە ئاستی زانکۆکە لەریزبەندی جیهانیدا لە ٪١ی زانکۆکانی جیهانە وە شوێنێکی لەبارە بۆ فێربوون.

زانکۆی (University of Canterbury) خوێندنێکی ئاست بەرزبەخوێندکارەکان دەبەخشێت کە ئەوان بتوانن کە بگەن بە پێشکەوتنێکی سەرسورهێنەر،کۆرسەکانی ئەم زانکۆیە ئەزموونی پراکتیکی بۆخوێندکار دابین دەکات وە یارمەتی خویندکار دەدات بۆ دروستکردنی پەیوەندی کە ئەژمار دەکرێت لەجیهانی راستی دا.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی زانکۆکە(University of Canterbury).

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر.

-سکۆلەرشیپ بری ١٦،٥٠٠$ دەبەخشێت.

-ژمارەی کورسیەکانی خوێندن دیاری نەکراوە.

-خوێندکارانی نێودەوڵەتی وخوێندکارانی نیوزلەندا ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆوەرگرتن.

خوێندن لە وڵاتی نیوزلەندا دەبێت.

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١٥/١٠/٢٠١٩یە.

-زمانی خوێندن ئینگلیزییە.

 -سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خویندنی ئاستی ماجستێر لەبواری ئابووری وزانستی سیاسی.

– خوێندن بەردەستە لەبواری ئابووری وزانستی سیاسی وە نرخەکەی لەنێوان ( 0.75-1.50 EFTS)،پرۆگرامەکە پێویستە بابەتی لێکۆڵینەوە لەخۆبگریت وبەلایەنی کەمەوە ٣٠نمرەی لەسەربێت سکۆلەرشیپ پشتگیری دەکرێت بۆ بەشی یەکەم ودووەمی خوێندنی ماجستێر بە دووساڵ وە هەروەها پشتگیری خوێندنی ماجستێر دەکات بە یەک ساڵ.

داواکارییەکان

-بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ سکۆلەرشیپ خوێندکارەکان پێویستە لە زانکۆ وەربگیرێن لەئاستی ماجستێر دواتر داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ

-بروانامەی بەکالۆریۆس

-سی ڤی

-زانیاری کەسی

-خوێندکار پێش ئەوەی بتوانێت لە زانکۆ دەستبکات بەخوێندن پێویستە پێشەکی داواکارییەکانی وەرگرتن جێبەجێ بکات وپێویستە سێ ئاستی (A)یان زیاتریان هەبێت لە قۆناغی(C)دا.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu