زەمالەی خوێندن لە ئیتالیا

In خوێندن, زەمالە

زانکۆی(Sapienza)لە رۆما خوشحاڵە بەبەخشینی ٢٩فیلۆشیپی خوێندنی فوولتایمی ئاستی دکتۆرا کە بری ١٩،٨٠٠٠ یۆرۆ بەخشیوە بە خوێندکارانی دەرەکی  بۆ ساڵی خویندنی ٢٠١٧-٢٠١٨،ئامانجی پرۆگرامەکە بۆ راهینان وئامادەکاری بۆ لێکۆڵینەوەیەکی سەرکەوتوو وە سەلماندنی شێوازناسی لێکۆڵینەوە لە بوارێکی دیاریکراودا.

زانکۆی(Sapienza)لەساڵی ١٣٠٣دامەزراوە لەلایەن ()لە شاری رۆما،یەکێکە لە کۆنترین زانکۆکانی جیهان وە لە بەرزترین ئاستی زانکۆ نێودەولەتییەکانە.

                                                                                                                                                                      

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١/٤/٢٠١٩یەلە کاتژمێر ٢ دوای نیوەرۆ.

-فیلۆشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی بوارە جیاوەزەکان کە بریتین لە (ئاسەوارناسی،زانستی کشتوکاڵ ،قوتابخانەی دکتۆرا(Vito Volterra)لە زانستی گەردووندا،کیمیا،زەوی،زانستی ماتماتیک وفیزیا،ئەندازیاری شارستانی وتەلارسازی،ئابووری،زانستی پزیشکی بەشێوەی کلینیکی ئەزموونی ،یاسا،مێژوو،سیاسی وکۆمەڵایەتی ،بایۆلۆجی گەردی وپزیشکی،زانستی فیسیۆلۆجی زانستی مێشک ودەمار،زانست وتەکنەلۆجیای کۆمپیتەروگەیاندن ،زانستی لێکدانەوە وپریزگاری کردنی کلتور،زانست وتەکنەلۆجیا بۆ دروستکردنی تەکنەلۆجیای داهێنان وسیستمی تایبەت بە بواری فرین، ئەلکترۆن وئەلکترۆموگناتیس،بۆشایی وزانستی دیاری کردنی دووری).

-فیلۆوشیپ بری ١٩،٨٠٠یۆرۆ دەبەخشێت بۆ هەرساڵێک.

– ژمارەی کورسییەکان ٢٩کورسییە بۆ سێ ساڵی خوێندنی فوول تایم لە ئاستی دکتۆرا وە فیلۆشیپ بەردەستە بۆ ئەو زانکۆیانەی کەلە لیستی ( Appendix)دانراون.

-خوێندکارانی نێودەوڵەتی ئەتوانن داواکری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتن.

-خوێندن لە وڵاتی ئیتالیایە.

داواکارییەکان

-خوێندکار پێویستە هاوڵاتی وڵاتی ئیتالیا نەبێت.

-خوێندکارپێویستە نیشتەجێی ئیتاڵیا نەبێت یاخوود چالاکییەکی سەرەکی لە ئیتالیا ئەنجام نەدابێت کەلە ٦ مانگ زیاتر بوبێت ماوەکەی.

-پێویستە هەڵگری بروانامەی ئەکادیمی بێت لە دامەزراوەیەک کە ئیتالی نەبێت ،خوێندکارانی دکتۆرا پێویستە هەلگری بروانامەیەک بن یاخود تاوەکو ٣١/٧/٢٠١٩ بەدەستی بهینن کە هاوتا بیت لەگەڵ بروانامەی دبلۆمای ( di laurea/laurea specialistica/laurea magistrale)لە ئیتالیا.

داواکارییەکانی زمانی ئینگلیزی

خوێندکارەکان پێویستە کە داواکارییەکانی زمانی ئینگلیزی ببینن بۆ ئەوەی بتوانن لەو زانکۆیە بخوێنن.

دۆکیومێنتە داواکراوەکان

-کۆپی کاری نیشتیمانی یان پاسپۆرت.

-سی ڤی.

-کۆپییەک لە بروانامە بە نمرەوە.

-راپۆرت لەسەر هەرلێکۆلینەوەیەک کە خوێندکار کردویەتی.

-لیستی بڵاوکراوەکانی خوێندکار.

-لێدوانێکی کورت لەسەر ئەو بەشەی کە خوێندکار هەڵی بژاردووە وە خولیای زانستی خوێنکار بۆ ئەوبەشە.

-دوو نامەی پشتگیری لەلایەن پرۆفیسۆری زانکۆی خوێندکارەوە.

-هەموو دۆکیومێنتە داواکراوەکان پێویستە بەزمانی ئینگلیزی بن وە بەشێوەی (PDF)بن وە قەبارەی هەر دۆکیومێنتێک بەلایەنی زۆرەوە (5 MB)بێت .

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu