زەمالەی خوێندن لە بریطانیا

In خوێــنــدن, زەمالە

زانکۆی (Glasgow )خۆشحاڵە بە بەخشینی  ١٠٠سکۆلەرشیپی ئاستی بەکالۆریۆس لە زانکۆی ()،ئەم سکۆلەرشیپانە کراوەیە بۆ خوێندنی پرۆگرامی بەکالۆریۆس،سکۆلەرشیپ بری ٥٠٠٠یۆرۆ دەبەخشیت بۆ هەرساڵێک بۆ مەبەستی کرێی خوێندن.

زانکۆی(Glasgow )چوارەمین زانکۆی کۆنی جیهانی زمانی ئینگلیزییە کە دامەزراوە لە ١٤٥١وە ئەندامە لە گروپی (Russell Group and Universitas 21)،ئامانجی زانکۆ بۆ هێنان وکۆکردنەوەی خەڵکە بەیەکەوە وە دروستکردنی ژینگەیەکە بۆ فێربوون ولێکۆڵینەوە وە ستافی بەڕێوبەروخوێندکاران زانیاری ئاڵوگۆربکەن ئەتوانن جیهان بگۆرن.

                        

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی زانکۆکە (The University of Glasgow).

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خویندنی ئاستی بەکالۆریۆس.

-سکۆلەرشیپ بری ٥٠٠٠یۆرۆ دەبەخشێت ساڵانە.

-خوێندکارانی نێودەوڵەتی ئەتوانن داواکری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-خوێندن لە وڵاتی بریطانیایە.

-زمانی خوێندن ئینگلیزییە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئەو بوارانەی کە لەلایەن زانکۆوە دابین کراوە.

داواکارییەکان

– بۆ ئەوەی خوێندکار شیاوی وەرگرتن بیت پیویستە خوێندکاری نێودەوڵەتی بێت بۆ مەبەستی بەخشینی لە کرێی خویندن وە هەڵگری نامەی وەرگرتن بێت بۆ پرۆگرامی بەکالۆریۆس.

-خوێندکار پێویستە ئاستی ئەکادیمی بەرز پیشانبدات پێش دەستپێکردنی خوێندن لە زانکۆ.

-ئەوخویندکارانەی کە هەڵگری نام،ەی قبولی زانکۆن بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی سکۆلەرشیپ دەیان گرێتەوە بەڵام بەپێی ئاستی ئەکادیمییان هەڵدەبژێردرێن ،ئەو خوێندکارانەی کە سکۆلەرشیپ وەردەگرن ئاگادار دەکرێنەوە لەماوەی ٢هەفتەدا لەدوای پێگەیشتنی نامەی وەرگرتنەکەیانەوە.

سوودی سکۆلەرشیپ

سکۆلەرشیپ کرێی خویندن دابین دەکات کە بری ٥٠٠٠یۆرۆ بۆ هەرساڵێک وە بۆ ماوەی ٤ ساڵ بەردەوام دەبێت

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu