زانکۆی (Northwestern Polytechnical)سکۆلەرشیپ دەبەخشێت بە خوێندکارانی دەرەکی کە تەندروستیەکی باشی جەستەی وهۆشییان هەیە,بۆ ئەم سکۆلەرشیپە هەموو خوێندکارەکان پێویستە بروانامەی خوێندنی ئامادەیی وە رۆڵێکی ئەکادیمی قایلکەریان هەبێت وتەمەنیان لەنێوان ١٨-٣٠ ساڵ بێت.
زانکۆی (Northwestern Polytechnical) تەنیا زانکۆی چینە کە بواری خوێندنی زۆرە و بایەخ بە بواری لێکۆڵینەوە دەدات،کە ئەوەش لەهەمانکاتدا دەبێتە هۆی گەشەسەندنی بواری خوێندن وپرۆگرامی لێکۆڵینەوە لە بوارەکانی (زانستی فرین،بواری بۆشای ئاسمان،بواری ئەندازیاری تەکنەلۆجیای دەریاوانی).
دەربارەی سکۆلەرشیپەکە
-ناوی زانکۆکە(Northwestern Polytechnical)
-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس وماجستێرودکتۆرا.
-سکۆلەرشیپ کرێی خوێندن ومووچەی مانگانە لەخۆدەگرێت.
-ژمارەی کورسییەکان دیاری نەکراوە.
-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی بۆ خوێندکارانی دەرەکی.
-خوێندن لە وڵاتی چینە.
-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١٥/٥/٢٠١٩یە.
-زمانی خوێندن ئینگلیزی و چینیە.
-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی هەربوارێک کەلەلایەن زانکۆوە دابین کراوە.
داواکارییەکان
-هەموو داواکارەکان پێویستە پەیرەوی یاساکانی چین ورێکخستنەکانیان بکەن کە ئەویاساو رێکخستنانەلەلایەن (NPU) دانراوە ،وپێویستە رێزلە نەریتەکانی چین بگرن ،چێژوەربگرن لە وەرگرتنی زانیاری دەربارەی کلتوری چین.
-خوێندکار پێویستە دانیشتووی دەرەوەی چین بێت وە تەندروستیەکی باشی جەستەی وهۆشی هەبێت.
-پێویستە خوێندکار بروانامەی زمانی ئینگلیزی یان چینی بەدەستبهێنێت کە بەم شێوەیەیە:
١-داوکاریەکانی زمانی چینی:پێویستە بەلایەنی کەمەوە ئاستی ٤ی هەبێت لە تاقیکردنەوەی (HSK) یان بروانامەیەکی هەبێت کە هاوشێوەی ئەو بروانامەیە بیت یاخود زمانی دایکی چینی بێت.
٢-داواکارییەکانی زمانی ئینگلیزی :پێویستە خوێندکار بەلایەنی کەمەوە نمرەی ٧٠بهێنێت لە تاقیکردنەوەی (TOEFL)،نمرەی ٥،٥ لە تاقیکردنەوەی (IELTS)یان بروانامەیەکی هەبێت کە هاوشێوەی ئەو بروانامەیە بیت یاخود زمانی دایکی ئینگلیزی بێت.
-ئەوخوێبدکارانەی کەئەیانەوێت ئاستی ماجستێر بخوێنن پێویستە بروانامەی بەکالۆریۆسیان هەبێت وە تەمەنیان لە ٣٥ساڵ زیاتر نەبێت لەکاتی پێشکەشکردنی داواکاری دا، وە ئەوخوێبدکارانەی کەئەیانەوێت ئاستی دکتۆرا بخوێنن پێویستە بروانامەی ماجستێریان هەبێت وە تەمەنیان لە ٤٠ساڵ زیاتر نەبێت لەکاتی پێشکەشکردنی داواکاری دا.
-هەمووخوێندکارەکان پێویستە لەزانکۆیەکی پایەداری وڵاتەکی خۆیان ئاستی پێشتریان خوێندبێت (وە ئەوزانکۆیەی کە خوێندکار پێشتر لێی خوێندویەتی دەبێت لە ١٠ زانکۆیەکەمەکانی وڵاتەکەی بێت)
-هەموو خوێنداکارەکان پێویستە هەڵگری زانیاری دەرەکی بن لەبوارەی کارکردنی خۆیاندا وە پێویستە ئارەزویەکی زۆر بۆ لێکۆڵینەوە پیشانبدەن.
-بروانامەی ئەکادیمی.
-بروانامەی دبلۆم بۆ ئەوکەسانەی کە پەیمانگایان خوێندووە.
-بۆ ئەو خویندکارانەی کە دەیانەویت ئاستی ماجستێر یان دکتۆرا بخوێنن پیویستەدوونامەی پشتگیرییان هەبیت کەلەلایەن دوو پرۆفیسۆرەوە نوسرابێت.
-پلانی خویندن.
-بروانامەی زمانی ئینگلیزی یان چینی.
-کۆپی پاسپۆرت.
-فۆرمی تاقیکردنەوەی فیزیکی.
سوودەکانی سکۆلەرشیپ
– سکۆلەرشیپ مانگانە بری ٢٢٣$ بۆ خوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس دەبەخشێت.
– سکۆلەرشیپ مانگانە بری ٢٩٧$ بۆ خوێندکارانی ئاستی ماجستێر دەبەخشێت.
– سکۆلەرشیپ مانگانە بری ٥٢١$ بۆ خوێندکارانی ئاستی دکتۆرا دەبەخشێت.
-بۆ ئەوخوێندکارانەی سکۆلەرشیپ وەردەگرن کرێی خوێندن لەلایەن سکۆلەرشیپەوە دابین دەکرێت.