زەمالەی دکتۆرا لە بریطانیا

In خوێندن, زەمالە

-قوتابخانەی ئابووری لە لەندەن نزیکەی ١٠٠ سکۆلەرشپ دەبەخشێت بۆ ئاستی خوێندنی دکتۆرا،ئەم سکۆلەرشیپانە بۆ خوێندکارانی بریطانیا و ئەوروپا و خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە لێکۆڵینەوە دەکەن لە هەر بوارێکی قوتابخانەی ئابووری لەندەندا ،و رۆڵێکی ئەکادیمی قایلکەریان هەبێت لەگەڵ بوونی بابەتی نوێی ساڵانە.

-ئەم سکۆلەرشیپە تەنیالەسەربنچینەی بەهای ئەکادیمی خوێندکار وئەرکی لێکۆڵینەوە دەدرێت .خوێندکارەکان کە وەردەگیرێن پشتگیری دەکرێن بۆ ماوەی ٤ ساڵ وە کرێی خوێندنیان دابین دەکرێت وە موچەی ساڵانە بەبری ١٨٠٠٠یۆرۆیان پێدەدرێت.

-قوتابخانەی ئابووری لەندەن زانکۆیەکی لێکۆڵینەوەی گشتییە کەلە لەندەنە وە کۆلێژەی سەرەکییەلە زانکۆی(federal University of London).

-( LSE)ژمارەیەک شێوازی خوێندن لەخۆدەگرێت وەک بەکالۆریۆس وماجستێرودکتۆرا و خوێندن لەدەرەوە وخوێندنی زمان وکۆرسی هاوینە.

دەربارەی سکۆلەرشیپەکە

-کاتی کۆتای بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ٢٦/٤/٢٠١٩یە.

-ناوی رێکخراوەکە(The London School of Economics)یە.

-ئەم سکۆلەرشیپە بەردەستە بۆ برۆگرامەکانی دکتۆرای لێکۆڵینەوە.

-سکۆلەرشیپ بڕی ١٨٠٠٠یۆرۆ دەبەخشێت.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ ١٠٠ کورسییە.

– خوێندکارانی بریطانیا و ئەوروپا و خوێندکارانی نێودەوڵەتی ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندن.

-خوێندن لە وڵاتی بریطانیا دەبێت.

-زمانی خوێندن ئینگلیزییە.

-سکۆلەرشیپ دەبەخشرێت بۆ خوێندنی لێکۆینەوە لەهەربوارێکدا لە  قوتابخانەی ئابووری لەندەن لەگەڵ بابەتی نوێی ساڵانە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئەکادیمی.

داواکارییەکان

-بۆ پێشکەشکردنی داواکاری خوێندکار پێویستە دانیشتووی بریطانیا یان ئەوروپا یاخود خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە بوارێکی لێکۆڵینەوە لە ئەستۆ دەگرێت لە قوتابخانەی ئابووری لەندەن لەگەڵ بابەتی نوێی ساڵانە بۆ بەرزکردنەوەی رۆڵی ئەکادیمی

-ئەوخوێندکارانەی کەبۆ سکۆلەرشیپ وەردەگیرێن هەروەها لێیان داواکراوە کە خزمەتێک پێشکەش بکەن بە بەشەکانیان وەک بەشێک لە راهێنانی لێکۆڵینەوەکەیان وەک (وانەوتنەوە یان هەرکارێکی تر) کە لەساڵێکدا دووکاری لەوشێوەیە ئانجام بدەن

سوودی سکۆلەرشیپەکە

-سکۆلەرشیپی(The London School of Economics)لە ئاستی دکتۆرا دەدرێت بە خوێندکاران بۆ ماوەی ٤ساڵ کە کرێی خوێندن ومووچەی مانگانە بەبڕی ١٨٠٠٠ یۆرۆ لەخۆدەگرێت.

 

 

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu