زەمالەی خویندن لە چین

In خوێندن, زەمالە

 زانکۆی (Tsinghua–UC Berkeley Shenzhen Institute) پێشوازی لە خوێندکارەکان دەکات بۆ سکۆلەرشیپی ئاستی ماجستیرودکتۆرا بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی و پرۆگرامەکە بەردەستە بۆ ئەوخویندکارانەی دانیشتووی وڵاتی چین نین،دامەزراوەی (Tsinghua–UC Berkeley Shenzhen) دامەزراوەیەکە کە لەشاری شینزین لەساڵی ٢٠١٤ بەپێی رێککەوتنێک لەلایەن زانکۆی ( Tsinghua )و(UC-Berkeley)و حکومەتی (Shenzhen ) دامەزراوە.

سکۆلەرشیپی (TBSI) لێکۆڵینەوەو خوێندنێکی بێهاوتا بۆ گۆرانگاری و وەرگێرانی خوێندکارە پێشەنگەکانی دوارۆژ لە زانست وتەکنەلۆجیا دابین دەکات.

دەربارەی سکۆلەرشیپەکە

-خوێندن لە زانکۆی (Tsinghua–UC Berkeley Shenzhen Institute) دەبێت.

-سکۆلەرشیپ بۆ خویندنی ئاستی ماجستێرودکتۆرا بەردەستە.

-سکۆلەرشیپ بەگشتی بری زیاترلە ٧٥،٤٠٠$ دەبەخشێت.

-ژمارەی کورسیەکان دیاری نەکراوە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆئەو خوێندکارانەی کە دانیشتووی وڵاتی چین نین.

-خویندن لە وڵاتی چین دەبێت.

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داوکاری ١/٥/٢٠١٩یە.

-زمانی خوێندن چینی وئینگلیزییە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خویندنی ئاستی ماجستێرودکتۆرا لەو بوارانەی کەلەلایەن زانکۆوە دابین کراون.

داواکارییەکان

-خوێندکارانی ئاستی ماجستێر پێویستە بروانامەی بەکالۆریۆسیان هەبێت یاخود بروانامەیەکیان هەبێت کە هاوتا بێت لەگەڵ بروانامەی بەکالۆریۆس لە چین.

-خوێندکارانی ئاستی دکتۆرا پێویستە بروانامەی ماجستیر هەبێت یاخود بروانامەیەکیان هەبێت کە هاوتا بێت لەگەڵ بروانامەی ماجستێر لە چین

– (cv)

-بڕوانامەی بە نمرە و بڕوانامەی بەبێ نمرە.

-راپۆرت لەسەر ئاستی خویندکار (ئەگەر هەبوو).

– دوو نامەی پشتگیری.

-مەرجی زمانی ئینگلیزی داواکراوە بۆ وەرگرتن.

سوودەکانی سکۆلەرشیپ

-کرێی خویندن بۆ ئاستی دکتۆرا بەبڕی ٥٩٥٨.٢٠$ بۆ ماوەی ساڵێک.

– کرێی خویندن بۆ ئاستی ماجستێر بەبڕی ٤٩١٥.٥٢$ بۆ ماوەی ساڵێک.

-کرێی داواکاری بۆ وەرگرنتی سکۆلەرشیپ ١١٩.١٦$.

– بیمەی تەندروستی ٨٩.٣٧$بۆ ماوەی ساڵێک.

-بەشەناوخۆیی بۆ کەمپی شنزین بە بڕی ١٤٨.٩٦$ بۆ ماوەی مانگیک بۆ یەک ژوور.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu