زەمالەی پرۆگرامی هاوینە لە ئەڵمانیا

In خوێندن, زەمالە

زانکۆی (TU Berlin Summer )بانگێشتی خوێندکارەکان ئەکات بۆ سکۆلەرشیپی (Summer University )،ئەم سکۆلەرشیپ کراوەیە بۆ خوێندکارە ناوازەکان کە داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ خوێندن لە کۆرسی سێیەمی ساڵی ٢٠١٩دا ،پرۆگرامی هاوینە لە ٢٢/٧دەستپێدەکات تا ١٦/٨.

ئەم سکۆلەرشیپە فوولە وکرێی ژیان وکرێی گەشتکردن وکرێی خوێندن لەخۆدەگرێت کە پاڵپشتی دەکریت لەلایەن زانکۆی(Berlin)،سکۆلەرشیپەکە تەنیادەدریت بە یەک خویندکار.

زانکۆی (TU Berlin)وەک زانکۆیەکی نێودەوڵەت بەناوبانگ سەیردەکرێت لە پایتەختی ئەڵمانیا و لە ناوەڕاستی ئەوروپادا ،کە نزیکەی ٤٠ بواری خویندنی بەکالۆریۆس و٦٠ بواری خوێندنی ماجستێر پێشکەشدەکات,زانکۆی (TU Berlin)زانکۆیەکی ناسراوە بە ئاست بەرزی لە بوارەکانی ئەندازیاریدا بەتایبەتی ئەندازیاری(زانستی کۆمپیتەر،میکانیک،ئابووری،کارگێری).

دەربارەی سکۆلەرشیپەکە

-خوێندن لە زانکۆی(TU Berlin)ە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ پڕۆگرامی هاوینەی ساڵی ٢٠١٩.

-سکۆلەرشیپ بڕی١٠٠٠یۆرۆدەبەخشێت.

-وەرگرتن بەشێوەی ئۆنلاینە.

-ژمارەی کورسیەکان دیارینەکراوە.

-خویندکارانی نێودەوڵەتی ئەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن بۆ وەرگرتن.

-خوێندن لەوڵاتی ئەڵمانیایە.

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١/٤/٢٠١٩یە.

-خوێندن بە زمانی ئینگلیزییە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی هەربواریک کە لەلایەن زانکۆوە دابین کراوە.

داواکارییەکان

-خوێندکار پێویستە لەکاتی پێشکەشکردنی داواکارییدا خوێندکار بێت لە دەرەوەی ئەڵمانیا.

-خوێندکار پێویستە ئەم دۆکیومێنتانە پێشکەش بکات بەشێوەی (PDF)

١-خوێندکار پێویستە نامەیەک بنوسێت کە تیایدا ئەوە روون بکاتەوە کە شیاوە بۆ وەرگرتنی ئەم زەمالەیە کە ١یان ٢ لاپەرە بیت.

٢-   (cv) کە بەلایەنی زۆرەوە ٢ لاپەرە بیت.

٣-بروانامەی بە نمرە.

٤-نامەی پشتگیری کەلەلایەن یەکێک لە پرۆفیسۆرەکانی خویندکارەوە نوسرابێت.

 سوودەکانی سکۆلەرشیپ

-پشتگیری دارایی بۆ ژیانی خوێندکار بەبڕی ١٠٠٠یۆرۆ.

-پشگیری کرێی گەشتکردن(رۆشتن وگەرانەوە).

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ یەک خوێندکار.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu