زەمالەی خوێندنی ماجستیر لە بریطانیا

In خوێندن, زەمالە

بە هاوبەشی لەگەڵ بانکی (Santander) زانکۆی ( Birmingham) خوێندکارەکان بانگێشت دەکات بۆ سکۆلەرشیپی (Santander & University of Birmingham)،سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی ئاستی ماجستێر وسکۆلەرشیپ تەنیا کرێی خوێندن دابین دەکات نەوەک تێچوونی ژیان ،سکۆلەرشیپ لەوانەیە تەنیا داشکاندن لە کرێی خوێندن لە زانکۆی ( Birmingham) دەستەبەربکات.

زانکۆی( Birmingham) زانکۆیەکی گشتی لێکۆڵینەوەیە لە وڵاتی بریطانیا، لەوزانکۆیەدا خوێندکاران بەشێکی چالاکن لە بەرەوپێشچوونی کۆمەڵی ئەکادیمی،وکارکردن لە قەراغی هەندێک باشترین بیرکردنەوە ئەکادیمیەکان لە جیهاندا.

 بۆچی پێویستە داواکاری پێشکەش بکەین بۆ خوێندن لەم زانکۆیە؟؟

-لە بێرمینگهام ئەوان هاندانێکی ئازایانە وبیرکردنەوەی سەربەخۆ وپێشکەشکردنی ئەزموونی خوێندنی ئاست بەرز وکوالێتی کە کاردانەوەی سەرکەشانە فێردەکرێن ،لە بێرمینگهام خوێندکاران بەشێکی چالاکن لە بەرەوپێشچوونی کۆمەڵی ئەکادیمی،وکارکردن لە قەراغی هەندێک باشترین بیرکردنەوە ئەکادیمیەکان لە جیهاندا.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەش کردنی داواکاری ٣٠/٤/٢٠١٩یە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خویندنی ئاستی ماجستێری پرۆگرامی(فێرکاری یان لێکۆڵینەوە).

-ئەوخوێندکارانەی کە سکۆلەرشیپ وەردەگرن بڕی ٥٠٠٠یۆرۆ دەبەنەوە.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ ٤کورسیە.

-خوێندکارانی نێودەوڵەتی ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

-خوێندن لە وڵاتی بریطانیا دەبێت.

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بۆ ئەوبوارانەی خوێندن کەلە زانکۆی (Birmingham) بەردەستن.

خوێندکارە پێویستە ئەم مەرجە بنچینەییانەی تێدابێت

-خوێندکار پێویستە کورسیەکی خوێندنی لە زانکۆی (Birmingham) بەدەستهێنابێت بۆ خوێندنی ساڵێکی پڕۆگرامی ماجستێری(فێرکاری یان لێکۆڵینەوە ).

-خوێندکار پێویستە جیابکریتەوە لەلایەن زانکۆوە وەک مافداربوونی بۆ دانی کرێی خویندن وەک خوێندکاری نێودەوڵەتی وە داواکاری پێشکەشی پرۆگرامێک بکات کە فوول تایم بێت لە زانکۆی(Birmingham).

سوودی خوێندنەکە

-خویندنی ماجستێر یارمەتی خویندکار دەدات بۆ وەرگرتنی زانیاری تایبەتی بۆ ڕۆیشتن بەرەورووی بوارەکەی خۆی ،ئەم ئاستەی خوێندن زۆرکات پێویستە بۆ دڵنیایی شارەزای و بەروپێشچوونی لە هەندێ بواردا.

سوودەکانی پڕۆگرامەکە

-پڕۆگرامەکە ٤ کورسی سکۆلەرشیپ دەبەخشێت وە بڕی ٥٠٠٠یۆرۆ بۆ کرێێ خویندن دەدات.

– سکۆلەرشیپ تەنیا کرێی خوێندن دابین دەکات نەوەک تێچوونی ژیان.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu