زەمالەی خوێندن لە یابان

In خوێندن, زەمالە

دامەزراوەی( United Nations University)بۆ خوێندنی پێشکەوتوولە بۆ خوێندنی ( Sustainability (UNU-IAS کە سکۆلەرشیپ پێشکەشدەکات بۆ خوێندکارانی وڵاتانی گەشەسەندوو،سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی پڕۆگرامی دکتۆرا,پڕۆگرمی دکتۆرا لە زانستی بەردەوامدا ئامانجی بەرهەمهێنانی ئەو خوێندکارانەیە کە ئەبن بە کلیلی لێکۆڵینەوە لە بواری زانستی بەردەوامیدا,دامەزراوەی(United Nations University)بۆ خوێندنی پێشکەوتوولە بۆ خوێندنی ( Sustainability (UNU-IAS زانکۆیەکی پێشکەوتووی لێکۆڵینەوەوفێرکردنە لە شاری تۆکیۆی وڵاتی یابان.

-خوێندکارەکان پێویستە نمرەی ٣.٥یان هەبێت لە تاقیکردنەوەی (GPA)دا لە خوێندنی ماجستێرەکەیاندا،کەمترین کۆنمرەی داواکراو بۆ زمانی ئینگلیزی بریتییە لە نمرەی ٦٠٠ لە تاقیکردنەوەی (TOEFL – Paper-Based Testing (PBT) وە نمرەی ١٠٠ لە تاقیکردنەوەی (TOEFL – Internet-Based Testing (IBT) وە نمرەی ٧ لە تاقیکردنەوەی (IELTS)

دەربارەی سکۆلەرشیپەکە

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١٩/٤/٢٠١٩یە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە زانکۆی (United Nations University)

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بۆ خوێندنی بوارەکانی (Sustainability)

-سکۆلەرشیپی ( JFUNU) موچەی مانگانە دەبەخشێت کە بڕەکەی ١٠٩٧٩.٦٤ $ ە بۆ ژیانی مانگانەی خوێندکار بۆ ماوەی ٣٦ مانگ هەروەها کرێی گەشتکردن لە وڵاتەکەی خۆیەوە بۆ یابان و بەپێجەوانەشەوە لەئەستۆ دەگرێت ، کرێی وەرگرتنی ڤیزا ،بیمەی تەندروستی /ڕووداو پێویستە لەلایەن خوێندکارەوە دابین بکرێت ،کرێی خوێندن بەتەواوی لەلایەن سکۆلەرشیپەوە دابین دەکرێت.

-ژمارەی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە.

-خوێندکارانی وڵاتە گەشەسەندووەکان ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

-خوێندن لە وڵاتی یابانە.

داواکارییەکان

-خوێندکار پێویستە دانیشتووی وڵاتە گەشەسەندووەکان بێت /ئەو وڵاتانەی کە وا حساب ئەکرین کە پێویستیان بە هاوکای داراییە

-ئەو خوێندکارانەی کە لەیابان کاردەکەن و کاری ڤیزایان تەواو نەبووە شیاو نین بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-ئەوخوێندکارانەی کە ئەیانەوێت دکتۆرای دووەم وەربگرن لەو زانکۆیە ئەوا ڕێگەپێدراو نین بۆ سکۆلەرشیپ.

– خوێندکارەکان پێویستە ئارەزوویەکی زۆریان هەبیت بۆ خوێندنی (sustainability studies)

-پیشاندانی پابەندبوون بۆ خوێندن و تێگەیشتنی کێشە جیهانییەکان.

– تەواوکردنی بروانامەی ماجستێر لە بوارێکدا کە پەیوەندی هەبێت بە ( sustainabilit) وە بەلایەنی کەمەوە ئەزموونی کارکردنی ٢ساڵیان هەبێت  کە پەیوەندی هەبێت بەبەتی لێکۆڵینەوەکەیان

یاخوود دو بڕوانامەی ماجستیریان هەبێت کەبەلایەنی کەمەوە یەکێکیان پەیوەندی هەبیت بە ( sustainability studies)

-خوێندکار پێویستە نمرەی ٣.٥ ی بەدەستهێنابێت لە تاقیکردنەوەی (GPA)

داواکارییەکانی زمانی ئینگلیزی

-خوێندکار پێویستە نمرەی ٦٠٠ بەدەستبهێنێت لە تاقیکردنەوەی (TOEFL – Paper-Based Testing (PBT)

– خوێندکار پێویستە نمرەی ١٠٠ بەدەستبهێنێت لە تاقیکردنەوەی (TOEFL – Internet-Based Testing (IBT)

– خوێندکار پێویستە نمرەی ٧ بەدەستبهێنێت لە تاقیکردنەوەی ( IELTS)

-ئەوخوێندکارانەی کەزمانی دایکیان ئینگلیزییە پێویست ناکات بروانامەی زمانی ئینگلیزی پێشکەش بکەن

-ئەوخوێندکارانەی کە ئاستی بەکالۆریۆس وماجستێریان بە زمانی ئینگللیزی بووە وە تاقیکردنەوەکانیان بەو زمانە بووە ئەوا لەم حڵەتەدا دەتوانن پشتگیرییەکی ڕەسمی بهێنن لە دامەزاراوەکەیانەوە .

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu