-خوێندکارانی نێودەوڵەتی بانگێشت کراون بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپی (Chancellor’s International) لە زانکۆی (Sussex)،سکۆلەرشیپ کراوەیە بۆ ئەوخوێندکارانەی کە تازە دەست پێدەکەن,زانکۆ ئەگەڕێت بەدوای خوێندکارانی (بەناوبانگ وبەپەرۆش وهاندەر)،سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ پشتگیری کردنی خوێندکار کە ئەیانەوێ ئاستی ماجستێری فوول تایم بخوێنن لەو زانکۆیە
-زانکۆی(Sussex)زانکۆیەکی گشتی لێکۆڵینەوەیە لە شاری (Sussex) لە بریطانیا بەشێوەیەکی گشتی ناسراوە بە بەشەکانی (مرۆڤایەتی وزانستی کۆمەڵایەتی ) لەگەڵ پڕۆگرامی خوێندنی پێشکەوتوو کە لە رێزبەندی جیهانی (QS)لە پلەی یەکەمدایە
دەربارەی سکۆلەرشیپ
-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داوکاری ١/٥/٢٠١٩یە.
-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر.
-سکۆلەرشیپ بڕی ٪٥٠ داشکاندن لە کرێی خوێندندا دەکات بۆ خوێندکارانی دەرەوەی بریطانیا.
-٢٥ سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خویندکارانی نێودەوڵەتی.
-خوێندکارانی نێودەوڵەتی ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتن.
-خوێندن لە وڵاتی بریطانیایە.
-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆخوێندنی ئاستی ماجستێری هەر بواریک کە لەزانکۆی(Sussex)دابین کراوە.
مەرجەکان
-خوێندکارەکان پێویستە جیابکرێنەوە وەک خوێندکاری نێودەوڵەتی بۆ مەبەستی کرێی خویندن.
-خوێندکارەکان پێویستە قبوڵکرابن بۆ خوێندنی ماجستێری فوول تایم بەمەبستی دەستپێکردنی خوێندنیان لە کۆرسی مانگی ٩.
-خوێندکارەکان پێویستە نمرەیان بەرز بێت.
-خوێندکارەکان پێویستە ئامانجێکی روون ودیاریکراویان هەبێت بۆ کۆرسەکەیان.
شێوازی وەرگرتن
-بۆ ئەوەی خوێندکار سکۆلەرشیپ وەربگرێت پێویستە نامەی قبولی زانکۆی (Sussex)بۆ پڕۆگرامی ماجستێرهەبێت.
داواکارییەکان
-ئەرکی خوێندکارە کە بەیەکدادانێکی پۆزەتیڤ دروست بکات کاتێک گەرایەوە بۆ وڵاتەکەی.
-ئەزموونی کارکردن،شارەزایی و چالاکی زیادە کە پەیوەندی هەبێت بە وەرگرتن یان هەڵبژاردنی کۆرسی ماجستیر.