زەمالەی خوێندن لە تایلەند

In خوێندن, زەمالە

دامەزراوەی تەکنەلۆجیای ئاسیا (AIT) سکۆلەرشیپی (HM King’s) و (HM Queen’s) بۆ خوێندکارانی نەتەوەی ونێودەوڵەتی لە قارەی ئاسیا ،سکۆلەرشیپی فوول دەدرێت بۆ خوێندنی پرۆگرامی ئاستی ماجستێر بۆ ماوەی ٢٢ مانگ ،سکۆلەرشیپی (HM King’s)دەدرێت بە خویندکاران لەهەربوارێکی ئەندازیاری و توکنەلۆجیا و بەشی بەڕێوەبردن .سکۆلەرشیپ دەرفەت دەرەخسێنێت بۆ خوێندکارانی هەمەجۆر لە هەموو وڵاتانی ئاسیاوە بۆ خوێندن ولێکۆڵینەوە و کارکردن پێکەوە لە ژینگەیەکی نێودەوڵەتیدالە (AIT),دامەزراوەی تەکنەلۆجیای ئاسیا گۆرانکاری تەکنەلۆجی زیاددەکات و گەشەسەندنی بەهێز دروست دەکات لە ئاسیا لەڕێگەی خوێندنی ئاستی ماجستێرو دکتۆرا.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٣١/٣/٢٠١٩.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستیر لە دامەزراوەی تەکنەلۆجیای ئاسیا.

 -سکۆلەرشیپی (HM King’s) بەردەستە بۆ خوێندنی بوارەکانی ئەندازیاری وتەکنەلۆجیا وە بەشی بەڕێوەبردن وە سکۆلەرشیپی (HM Queen’s) بەردەستە بۆ خویندنی ئەو بوارانەی کە پەیوەستە بۆ ژینگەوە لە بەشی ژینگە وگەشەپێدانی.

سەرچاوەکان

– سکۆلەرشیپ کرێی خویندن وبەشەناوخۆیی و داشکاندن بۆ کرێی ژیان لە کەمپی نیشتەجێ بوونی زانکۆ.

-ژمارەیەک کورسی خویندنی سکۆلەرشیپ بۆ ئاستی ماجستێر بەردەستە.

-خوێندکارانی قارەی ئاسیا ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

-خوێندن لە وڵاتی تایلەندە.

داواکارییەکان

-پێویستە خوێندکار دانیشتووی تایلەند یاخود وڵاتانی قارەی ئاسیا بێت.

-دەرچووی ئەو بەشانەبێت کە بەردەستەولە دامەزراوەیەکی باوەڕپێکراو.

-شارەزاییەکی بەرزی هەبێت لە زمانی ئینگلیزیدا.

-خوێندکارە تیلەندییەکان هەروەها ئەتوانن تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی بکە کەلەلایەن سەنتەری زمانی زانکۆی (AIT) سەرپەرشتی دەکرێت.

-پلەیەکی بەرزیان بەدەست هێنابێت لە ٤ ساڵی خویندنی بەکالۆریۆس.

-خوێندکار لەو زانکۆیانە خویندنی بەکالۆریۆسی خوێندبێت کە لە ڕیزبەندی ١٠٠٠دان ئەوا پێویستە نمرەی تاقیکردنەوەی (cGPA) یان ٣ بێت.

– خوێندکار لە زانکۆی تر بەکالۆریۆسی خوێندبێت ئەوا پێویستە نمرەی تاقیکردنەوەی (cGPA) یان ٣.٥ بێت.

داواکارییەکانی زمانی ئینگلیزی

-خوێندکارە پێویستە شارەزا بێت لە زمانی ئینگلیزیدا وئەم تاقیکردنەوانەی کردبێت

١-تاقیکردنەوەی (IELTS) و نمرەی ٦ی بەدەستهێنابێت

تاقیکردنەوەی (TOEF) ونمرەی ٥٥٠ی بەدەستهێنابێت

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu