سکۆلەرشیپی (SINGA) بەخشینیێکە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە ئەنجامێکی ئەکادیمی باڵایان هەبووە لە خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس یاخود ماجستێردا وە ئارەزوویەکی بەهێزیان هەیە بۆ لێکۆڵینەوەی ئاستی دکتۆرا لە زانست و ئەندازیاری دا لە زانکۆی (SINGAPORE)
سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا
-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١/٦/٢٠١٩یە
-خوێندن لە وڵاتی سەنگافورەیە.
-کۆرسی خوێندن لە مانگی ١/٢٠٢٠ دەستپیدەکات
-خوێندکارەکان کاری لێکۆڵینەوەکەیان هەڵبژێرن لە ئاژانسی زانست و تەکنەلۆجیا ولێکۆڵینەوە لە زانکۆکانی (NUS-NTU-SUTD)
– سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ بوارەکانی دکتۆرای ئەندازیاری وزانست
– ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ ٢٤٠ کورسیە
-خوێندکارانی نیودەوڵەتی ئەتوانن داواکاری پێسکەش بکەن بۆ وەرگرتن
-سکۆلەرشیپ پشتگیری دارایی پێشکەش بە خویندکارانی ئاستی دکتۆرا دەکات کە ئەویش کرێی خوێندن و مووچەی مانگانە وتکتکی فڕۆکە دەگرێتەوە
ئەوکەسانەی کە شیاوی وەرگرتنن
١-خویندکارانی نێودەوڵەتی
٢-ئەو خوێندکارانەی کە ئارەزوویەکی زۆریان هەیە بۆ لێکۆڵینەوەو خوێندنی ئەکادیمی
٣-بەهرەیەکی باشیان هەبێت لە گفتوگۆو نوسینی ئینگلیزی
٤-راپۆرتی باشیان هەبێت لە سەرچاوەی ئەکادیمییەوە