زەمالەی خوێندن لە برۆنا

In خوێندن, زەمالە

وەزارەتی بازرگانی وکاروباری دەرەوە لە (MOFAT) بۆ ڕاگەیاندنی سکۆلەرشیپی (BDGS) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠بۆ خوێندکارانی هەموو جیهان ،خوێندکارە نێودەولەتییەکان بانگێشت کراون بۆ پێشکەشکردنی فۆرمی داواکاری بۆ سکۆلەرشیپی(BDGS) ،ئامانجی (BDGS) بۆ خەڵاتکردنی خوێندکارە شیاوەکانە وە پێدانی هەلێک بۆ بەدیهێنانی خەونەکانیان ،حکومەت (Brune) سپۆنسەری سکۆلەرشیپەکە دەکات  بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی ئاستەکانی (دبلۆم،بەکالۆریۆس ،ماجستێر ) وە خویندکارەکان دەتوانن بە ئارەزووی خۆیان یەکێک لەم دامەزراوانە هەڵبژێرن بۆ خوێندن تێیدا

١-PB) – Politeknik Brunei)

٢-UNISSA) – Universiti Islam Sultan Sharif Ali)

٣- UTB) – Universiti Teknologi Brunei)

٤- UBD) – Universiti Brunei Darussalam)

 

سکۆلەرشیپ ئەمانە لەخۆدەگرێت:

١-ئەوخوێندکارانەی کە سکۆلەرشیپی (BDGS) وەردەگرن دەبوردرێن لە دانی هەموو جۆرەکانی کرێی خوێندن کە ئەمانە دەگرێتەوە (کرێی وەرگرتن –کرێی تاقیکردنەوە –کرێی ناوتۆمارکردن –کرێی ئاراستە کردنی خوێندکار بۆ پڕۆگرامەکەی )

٢-پێش ڕۆژی دەست پێکردنی پڕۆگرامەکە ،تکتی فڕۆکە دەدریت بە خوێندکاربۆ گەشتکردن لە وڵاتەکەی خۆیەوە بۆ ( Brunei Darussalam) وە هەوەها تکتی گەرانەوەشی بۆ دابین دەکریت

٣-سکۆلەرشیپ بڕی ٣٧٠$ دەبەخشیت بە خویندکار بۆمووچەی تاکەکەسی

٤- سکۆلەرشیپ بڕی ١١١$ دەبەخشیت بە خویندکاربۆ وەرگرتنی خۆراک بۆ ماوەی مانگێک

٥- سکۆلەرشیپ بڕی ٤٤٤.٢٠$ دەبەخشیت بە خویندکاربۆ کرینی کتێب ساڵانە

٦- خویندکاری وەرگری سکۆلەرشیپ بەشەناوخۆی پێدەدرێت لە زانکۆ بێت یان پۆلیتەکنیکی

٧- خویندکاری وەرگری سکۆلەرشیپ ئەم بڕە پارانەی خوارەی پێدەدریت بۆ بارکردنی شتوومەکەکەکانی و گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی دوای کۆرسی خویندن

١-بڕی ١٨٥.٠٨$ بۆ وڵاتانی ئاسیا

٢- بڕی ٣٧٠$ بۆ وڵاتانی دەرەوەی  ئاسیا

 -بۆ کاتی داخڵبوونی سکۆلەرشیپ خوێندکارە وەرگیراوەکان تەواوی بیمە دابین کراوەکان وەردەگرن  وە خویندکارە وەرگیراوەکان ئامۆژگاری دەکرێن بۆ ‌هەڵگرتنی بڕێک پارەی خۆیان بۆ وەرگرتنی بیمەی زیاتر پێش گەشت کردنیان بۆ ( Brunei Darussalam)

ئەوخویندکارانەی کە شیاوی وەرگرتنی سکۆلەرشیپن

-سکۆلەرشیپی (BDGS) کراوەیە بۆ هەممو جیهان وە هەروەها وە دانیشتوانی هەمموو نەتەوەکان دەگریتەوە وە دانیشتوانی ئاسیا و(OIC)

-کاندیدەکان بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ پێویستە لەلایەن حکومەتی وڵاتەکامیانەوە دامەزرابن

-خوێندکارەکان پێویستە پشتگیری تەندروستی جەستەییان هەبێت بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپی (BDGS)و پێش چونیان بۆ خوێندن پشکنین بکەن بکەن لە لایەن کەسێکی شارەزاوە کە ناوی تۆمارکرابێت دەسەڵاتی حکومەتەوە، تێچووی ئەم پشکنینە لەسەرخوێندکار خۆی دەبێت

-بۆ خوێندکارانی پرۆگرامی دبلۆم وبەکالۆریۆس ،خوێندکارەکان پێویستە تەمەنیان لەنێوان١٨-٢٥ ساڵدا بێت ،وە بۆ پڕۆگرامی ماجستێر پیویستە تەمەنیان لە ٣٥ ساڵ زیاتر نەبێت لە ٣١/٧دا

مەرجەکان

-خوێندکارناتوانێت سکۆلەرشیپ وەربگریت ئەگەر هەر (سکۆلەرشیپ ،فیلۆشیپ،قەرز)ێکی وەرگرتبێت بەبێ وەرگرتنی نوسینی ڕازی بوونی وەزارەتی بازرگانی و کاروباری دەرەوە لە(Brunei Darussalam) ئەگەر ئەو نوسینە لەوەزارەتی بزرگانی وکاروباری دەرەوە وەرنەگرێت ئەوا داواکارییەکەی بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ رەتدەکریتەوە

-هیچ ئەندامیکی خێزانەکەی پەسەندناکرێت لە ماوەی سکۆلەرشیپدا وە هیچ برە پارەیەک نیە بۆ منداڵ و خێزان ،وە هیچ بەشەناوخۆییەک نیە بۆ خوێندکارێک کە منداڵی هەبێت یاخوود کەسێکی لەگەڵدا بێت

-خوێندکاری سکۆلەرشیپ ڕێگەپێدراو نیە بۆ وەرگرتنی هیچ بڕەپارەیەکی کارکردن و خزمەتگوزاری وەک نوێنەری هیچ وڵاتێک لە (Brunei Darussalam) لە ماوەی سکۆلەرشیپەکەدا

– ئەو خوێندکارانەی سکۆلەرشیپ وەردەگرن پێویستە

-گوێڕایەڵی هەموو یاسا سەرەکییەکانی (BDGS) بن

-پابەندبن بە هەموو ئەتەکێت و یاساکانی پۆلیتەکنیک یان زانکۆ

-وە ڕێزێکی تەواو بگرن لە ئایین و کلتور ونەریتەکانی (Brunei Darussalam)

یاساکانی (Brunei Darussalam)

-پێویستە خویندکار خۆی بەدوور بگرێت لە بەشداری کردن لە هیچ چالاکییەکی سیاسی

-پشکنینی تەندروستی بکەن لە (Brunei Darussalam) ئەگەر وەرگیران لەلایەن وەزارەتی بازرگانی و کاروباری دەرەوە

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر

ناونیشان: سلێمانی ،فلکەی خاڵەحاجی ، تەنیشت ئامادەیی رەنگینی کچان ،تەلاری سان ،نهۆمی١ شوقەی ژمارە ٢

ژمارەی پەیوەندی:
٠٥٣٣٢٩١٦٥١
٠٧٥٠١٥٠٥٠٩٤
٠٧٧٠١٥٠٥٠٩٤

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu