خوێندكار ” عبدالله نصر الله ” كە لە رێگەی كۆمپانیای موكریان-ەوە ئۆفەری خوێندنی لە زانكۆی ئیلام وەرگرت، چەند رۆژی رابردوو دوای تەواو كردنی ماوەی یاسایی خوێندنەكەی گفتوگۆی ماستەرنامەكەی بە پلەی ئیمتیاز و بە نمرەی 20 لە 20 توانی ببیتە خاوەنی بروانامەی ماستەر لە شەریعەی ئیسلامیدا.
جێی ئاماژەیە بۆ یەكەمجارە لە مێژووی كۆلێژی شەریعەی زانكۆی ئیلام خوێندكارێك لە گفتوگۆی ماستەرنامەدا نمرەی 20 بە دەست بهێنێت.
وەك كۆمپانیای موكریان پیرۆزبایی لە برای بەرێزمان “عبدالله نصرالله” دەكەین و هیوای داهاتووی باشتری بۆ دەخوازین.