وڵاتی تورکیا سکۆلەرشیپ پێشکەشدەکات بەخوێندکارانی نێودەوڵەتی بۆ خوێندن لەزانکۆکانی تورکیا ، لەم سکۆلەرشیپەدا کرێی خوێندن حکومەتی تورکیا لە ئەستۆی دەگرێت و سکۆلەرشیپەکە ئەبەخشرێ بە خوێندکارە ئاست بەرزەکان بۆ خوێندن لە پڕۆگرامەکانی فول تایم یان پڕۆگرامی شۆرت تێرم لە بەرزترین زانکۆکانی تورکیا.
کاتی پێشکەشکردنی داواکاری: لە ١٥/١/٢٠١٩ دەستپێدەکات بۆ ٢٠/٢/٢٠٢٩بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی
پڕۆگرام وئاستی خوێندنەکە:
-پرۆگرامەکە بەردەستە بۆ ئاستەکانی( بەکالۆریۆس وماجستێر ودکتۆرا )و داواکردن کراوەیە بۆ داواکارەکان کە ئەیانەوێ لەهەریەک لەو ئاستانە بخوێنن هەروەها پڕۆگرامەکانی تر وەک سکۆلەرشیپی لێکۆڵینەوە( by research )
-هەموو ئەوکاندیدانەی کە پلانیابن هەیە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری لە ئەمساڵدا ڕێنمایی دەکرێن بۆ دروستکردنی ئەپڵیکەیشنی خۆیان بە پاسپۆرت و دۆکیومێنتە کەسیەکانیان.
پێوانە بنەڕەتیەکان بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە:
-کەمترین پێوانە (کۆنمرە )ی ئەکادیمی
١-کەمترین کۆنمرە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس پێویستە ٪٧٠ بێت
٢-کەمترین کۆنمرە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر ودکتۆرا پێویستە ٪٧٥ بێت
٣- کەمترین کۆنمرە بۆ بەشە پزیشکیەکان وەک (پزیشکی گشتی ودانسازی ودەرمانسازی )پێویستە ٪٩٠ بێت
-پێوانەی تەمەن
١- بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس پێویستە تەمەنی لە ٢١ ساڵ کەمتر بێت
٢- بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر پێویستە تەمەنی لە ٣٠ ساڵ کەمتر بێت
٣- بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا پێویستە تەمەنی لە ٣٥ ساڵ کەمتر بێت
ئەوگروپانەی کە مافداریان هەیە بۆ سکۆلەرشیپەکە
-دانیشتوانی هەموو وڵاتان
-ئەوداواکارانەی کە دەرچووی ساڵەکانی خوێندنن هی پێش مانگی ٩/٢٠١٩
-لێکۆڵەران و کەسانی ئەکادیمی
ئەوگروپانەی کە مافداریان نیە بۆ سکۆلەرشیپەکە
-هاوڵاتی تورکیا
-ئەوخوێندکارانەی کە وەرگیراون لە زانکۆکانی تورکیا بۆ خوێندن کە داواکارییان پێشکەشکردووە
سکۆلەرشیپەکە ئەمانە لەخۆدەگرێت
١-پرۆگرامی فووڵ تایم
-پرۆگرامی فوول تایمی بەکالۆریۆس
-زانکۆو ڕێکخستنی پڕۆگرامەکە
-موچەی مانگانەی ٧٠٠لیرە
-کرێی خوێندن
-بلیتی گەڕانەوەی فڕۆکە بۆ یەکجار
-بیمەی تەندروستی
-بەشەناوخۆیی
-کۆرسی زمانی تورکی بۆماوەی ساڵێک
-کاتی خوێندن :ساڵێک بۆ کۆرسی زمانی تورکی وە ٤-٥ ساڵ بۆ خوێندن (ئەکەوێتە سەر پڕۆگرامی خوێندنەکە )
٢- پڕۆگرامی خوێندنی ماجستێر ودکتۆرا
-زانکۆو ڕێکخستنی پڕۆگرامەکە
-موچەی مانگانە بۆ ئاستی ماجستێر ٩٥٠لیرە وبۆ دکتۆرا ١٤٠٠لیرە
-کرێی خوێندن
-بلیتی گەڕانەوەی فڕۆکە بۆ یەکجار
-بیمەی تەندروستی
-بەشەناوخۆیی
-کۆرسی زمانی تورکی بۆماوەی ساڵێک
-کاتی خوێندن : -ئاستی ماجستێر ساڵێک بۆ کۆرسی زمانی تورکی وە ٢ ساڵی خوێندن
-ئاستی دکتۆرا سالێک بۆ کۆرسی زمانی تورکی وە ٤ ساڵی خوێندن
-پڕۆگرامی کورتی وەرزی خوێندن
_پڕۆگرامی سکۆلەرشیپی سەرکەوتوو بۆ ماوەی ١ساڵ
١-کرێی مانگانە بۆ ئاستی بەکالۆریۆس ٤٤٠لیرە و بۆ ئاستی ماجستێر ٥٩٠لیرە و بۆ ئاستی دکتۆرا ٨٨٠ لیرە.
٢-ئەم پڕۆگرامە هاوکاری وپشتگیریەکانی تر ناگرێتەوە
-پڕۆگرامی سکۆلەر شیپی لێکۆڵینەوە ( ) بۆ ماوەی ٣-١٠ مانگ
١-موچەی مانگانەی ٣٠٠٠ لیرە
٢- ئەم سکۆلەر شیپە هاوکاری وپشتگیریەکانی تر ناگرێتەوە
-پڕۆگرامی کلتورو زمانی تورکی ( katip ) بۆماوەی ٨-١٠مانگ
-موچەی مانگانەی ٢٠٠٠لیرە
-بلیتی گەڕانەوەی فڕۆکە بۆ یەکجار
-بەشەناوخۆیی
– کۆرسی زمانی تورکی
-ئەم پڕۆگرامە بیمەی تەندروستی ناگرێتەوە
ناونیشان: سلێمانی ،فلکەی خاڵەحاجی ، تەنیشت ئامادەیی رەنگینی کچان ،تەلاری سان ،نهۆمی١ شوقەی ژمارە ٢
پەیوەندی
٠٥٣٣٢٩١٦٥١
٠٧٥٠١٥٠٥٠٩٤
٠٧٧٠١٥٠٥٠٩٤