ساڵانە هەزاران خوێندکار داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ خوێندنی باڵا لە وڵاتی هەنگاریا. لە ساڵی ٢٠١٧- ٢٠١٨ زیاتر لە ٤١٠٠ زەمالەی خوێندن وەرگیراوە . بۆ ساڵی ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ زیاتر لە ٥٠٠٠ خوێندکار دەتوانن لە وڵاتی هەنگاریا بەردەوامی بە خوێندن بدەن .
وردەکاری زەمالە:
ئاستی خوێندن : زەمالەکانی بکالۆریۆس ، ماستەر و دکتۆرا دەگرێتەوە .
بەشەکانی خوێندن: بەشەکانی خوێندن لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر دەگۆڕێت
زەمالەکە ئەم خەرجیانە دەگرێتەوە:
- تێچووی خوێندن
- خەرجی مانگانە
- تێچووی مانەوە
- بیمەی تەندروستی
زەمالە خوێندکارانی نێودەوڵەتی دەگرێتەوە
ژمارەی زەمالە:دیاریکراو نییە
وڵاتی زەمالە: هەنگاریا
پێداویستیەکانی زەمالە:
پێداویستی زمانی ئینگلیزی :
بە پێی ئەو بەشەی دواکاری پێشکەش دەکرێت ئاستی زمانی ئینگلیزی دەگۆڕێت. بۆ ئەو بەشانەی کە خوێندن بە زمانی هەنگارییە پێشکەشکار دەبێت ساڵێک کۆرسی زمانی هەنگاری بخوێنێت.
پرۆسەی پێشکەش کردنی داواکاری:
داواکاری لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە پێشکەش دەکرێت.
چۆنیەتی پێشکەش کردنی داواکاری:
- پێشکەشکار دەبێت هەموو زانیارییەکان فۆرمی پێشکەش کردنی داواکاری پڕ بکاتەوە
- نوێترین وێنەی پێشکەشکار
- نامەی هاندان بە لایەنی کەمەوە ١ لاپەڕە بێت بە فۆنتی ( Times News Roman ) بە سایزی ١٢
- دەبێت بەو زمانە بنوسرێت کە داواکراوە
- کۆپیەک لە بڕوانامەی زمانی ئینگلیزی بەو ئاستەی کە داواکراوە
- نوێترین بڕوانامەکانی قۆناغی ئامادەیی و زانکۆو بڕوانامەکانی تر بە وەرگێڕاوی.
دوا وادە بۆ پێشکەش کردن:١٥/١/٢٠١٩
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن:
سلێمانی ،ئاشتی، فلكەی خاڵە حاجی، تەنیشت ئامادەیی رەنگینی كچان،تەلاری سان،نهۆمی ١ شووقەی٢
٠٥۳۳۲۹۱٦٥۱
٠۷٥٠۱٥٠٥٠۹٤
٠۷۷٠۱٥٠٥٠۹٤
info@mukryan.org