لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی وڵاتانی ئێران و تورکیا

In خوێندن

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێداچونەوەى بە لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى وڵاتانى (تورکیا – ئێران) کرد و لیستێکى نوێ بڵاودەکاتەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەڕەچاوکردنى ستاندار و پێوەر جیهانییەکان و ڕیزبەندییە جیهانییەکانى زانکۆکان، پێداچونەوەى بە لیستى زانکۆکانى وڵاتانى (تورکیا و ئێران) لە لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى هەرێمى کوردستان کرد و لەئەنجامدا (٤١) لە کۆمارى تورکیا و (٧٢) لە کۆمارى ئیسلامى ئێران دەستنیشانکران بۆ ئەو خوێندکارانەى هەرێمى کوردستان، کە دەیانەوێت لەو دوو وڵاتە درێژە بە خوێندن بدەن.

ئامانج لە پێداچونەوە بە لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى تورکیا و ئێران ڕەچاوکردنى کواڵێت و بنەما و پێوەرى زانستی و خوێندن و دەستەبەرکردنى پێوەرە جیهانییەکانە لەو زانکۆیانەى کە لەسەر ئاستى دونیا لە پێشەوەن، ئەوەش دەبێتە هۆى بەرزرکردنەوەى ئاستى زانستى خوێندکاران، کە بەمەبەستى درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەى وڵات سەردانى زانکۆکانى ئەم دو وڵاتە دەکەن و گەشە بە پسپۆڕییەکانیان دەدەن.

بۆیە لێرە بەدواوە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٨-٢٠١٩) هەر خوێندکارێک لە کوردستان، کە بخوازێ لەو دو وڵاتە درێژە بەخوێندن بدات، دەبێ لەو زانکۆیە بخوێنێ، کە لەم لیستانەدا ناویان هاتوە، بەپێچەوانەوە کار بە لیستەکانى پێشتر ناکرێ.

زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی ئێران 

زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی تورکیا

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu