(University College Cork) ١١ سکۆلەرشیپی سەرکەوتووپێشکەشدەکات بە خوێندکارانی ئاستی دکتۆرا،ئەم سکۆلەرشیپە هەمووساڵێک دەدرێت بە خوێندکارەکانی ئاستی دکتۆرا وماستەری بواری فەلسەفە لە کۆلێژی ئەدەب وزانستی کۆمەڵایەتی لە کۆرسی مانگی٩/٢٠١٨یاخود لە کۆرسی مانگی ١/٢٠١٩,(University College Cork)زانکۆیەکی نەتەوەییە لە ئیرلەندا ،کۆلێژی (Cork) پێکهێنەری سەرەکی زانکۆی نەتەوەی ئیرلەندایە وە لە شاری (Cork)ە,ئەوخوێندکارانەی کە زمانی دایکیان ئینگلیزی نیە پێویستە داواکارییەکانی زمانی ئینگلیزی جێبەجێ بکەن
دەربارەی سکۆلەرشیپەکە
-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١/٥/٢٠١٩یە.
-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا و ماجستێری بواری فەلسەفە.
-سکۆلەرشیپ کرێی خوێندن لەخۆدەگرێت وە بەردەستە بۆ ماوەی٢ساڵ بۆ کۆرسی وە ماوەی٣ساڵ بۆ دکتۆرا وە ماوەی ٤ساڵ بۆ دکتۆرای زانستەمرۆڤایەتییەکان.
-١١ کورسی سکۆلەرشیپ بەردەستە.
-خوێندن لە وڵاتی ئیرلەندایە.
-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی ئەوروپا ودەرەوەی ئەوروپا.
داواکارییەکان
– سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی ئەوروپا ودەرەوەی ئەوروپا،کرێی خوێندن دابین دەکرێت بۆ خویندکارانی ئەوروپا و بۆ خویندکارانی دەرەوەی ئەوروپا دابین ناکرێت.
-خوێندکارەکان پێویستە لە دە خوێندکارەیەکامەکان بن لە ئاستی خوێندنی بەکالۆریۆس وماجستێردا.
داواکارییەکانی زمانی ئینگلیزی
ئەگەر زمانی دایکی خویندکار زمانی ئینگلیزی نیە ئەوا پێویستە خوێندکار داواکارییەکانی زمانی ئینگلیزی بۆ ئاستی دکتۆرا جێبەجێ بکات