-زانکۆی Uppsala خوێندکاران بانگهێشت ده کات بۆ وەرگرتنی سکۆله رشیپی (president club scholarship) له وڵاتی سوید بۆ ساڵی خوێندنی 2023/2022 ئێستا دەتوانن داواکاری پێشکه ش بکه ن.
-ئۆفه ری خوێندن دەدرێت بە ئه و خوازیاره نێوده وڵه تییانه ی که دەیانەوێت پرۆگرامی ماسته ر له زانکۆی Uppsala بخوێنن.
-زانکۆی Uppsala له ساڵی 1477 بنیادنراوه ،زانکۆیه کی لێکۆله ری نێوده وڵه تییه که له سویده ،زانکۆی Uppsala هه ل ده ره خسێنێت وەرگرتنی بناغەی زانیاری لەسەر ئه و به شه ی که له گه ڵ ویست و خوولیاو کارامەیی خوێندکاردا بگونجێت.
-بۆچی ئه بێت له زانکۆی Uppsala بخوێنن؟ هاوکات له گه ڵ به رده وام بوونی خوێندن له م زانکۆیه خوێندکاران ئه توانن دوای به ده ستهێنانی بڕوانامه ی ماسته ر ئەزموونی پراکتیکی باشیان هه بێت و رۆڵی پیشه یی باش وەربگرن.
دەربارەی سکۆلەرشیپ:
دواکاتی پێشکه شکردنی داواکاری: 1/11/2022
ناوی زانکۆ: Uppsala University
ئاستی کۆرس:سکۆلەرشیپ دەدرێت بۆ خوێندنی ئاستی ماستەر.
ئۆفه ر:سکۆلەرشیپ دابینکردنی کرێی خوێندن لەئەستۆ دەگرێت.
چۆنیه تی به شدار بوون:ئۆنلاین.
ژماره ی ئۆ فه ره کان : دیاری کراو نییه.
نه ته وه : خوێندکارانی نێوده وڵه تی ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن .
ئه توانن ئۆفه ره که وه ربگرن له :سوید.
ووڵاته گونجاوه کان: هاووڵاتیانی وڵاتانی ده ره وه ی یه کێتی ئه وروپا و سویسرا.
بابه ته په سه ندکراوه کان له م کۆرسه:درێژه دان به خوێندن له ئاستی ماسته ر له هەر بوارێکدا که له لایه ن زانکۆوه کارئاسانی بۆ ئه کرێت پەیرەودەکرێت.
داواکاری سکۆلەرشیپ:
1-پێویسته داواکاران توانای ئه کادیمی خۆیان پشان بده ن و وه هه ر وه ها خوولیای خۆیان بۆ فه زای خوێندن ده ربخه ن.
2-خوێندکاران ته نها کاتێک ئه توانن سکۆلەرشیپیPresident’s Club به ده ست بهێنن که یەکێک لە پڕۆگرامەکانی زانکۆی Uppsala هەڵبژێرن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ تیایدا.
3-ئه بێت پێش ته واو بوونی مۆڵه تی وه رگرتن له زانکۆ ده ستتان کردبێت به جێبه جێ کردنی پڕۆگرامی ماسته ر.
4- خوێندکار ده بێت هه موو داواکاریەکان جێبەجێ بکات بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ بۆ ئەو پرۆگرامەی کە داواکاری پێشکەش دەکات بۆ وەرگرتن، وه بڕی تێچووی ناو تۆمارکردن و دۆکیومێنتەداواکراوەکان بدات بەزانکۆ پێش کۆتایی هاتنی کاتی ناوتۆمارکردن.
5-خوێندکار دەبێت ئەو پرۆگرامەی که هەڵی دەبژێرێت لەناو کەمپی زانکۆدا هەبێت .سکۆله ر شیپ بۆ ئه و پرۆگرامانه ی خوێندن له رێی دوور یان ئه و پڕۆگرامانه ی که تا حدودێک له زانکۆکانی ده ره وه ی سوید ئه وترێنه وه به ر ده ست نابێت
6-خوێندکاران ئه بێت بڕوانامه ی به کالۆریۆسیان هه بێت.
7-خوێندکاران ئه بێت زمانی ئینگلیزی به باشی بزانن بەشێوازی خوێندنه وه و نووسین.
سوودی سکۆلەرشیپ :
زانکۆی Uppsala کرێی تێچووی خوێندن دابین ده کات .به ڵام کرێی تێچووی ژیان پێویستە خوێندکار خۆی دابینی بکات.