رێبهری لیستی ناوی زانكۆ باوەرپێکراوەکانی دهرهوهی وڵات
لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکان لە دەرەوەی وڵات:
- لیستی زانكۆ باوەڕپێكراوەكانی دەرەوەی وڵات لەسەر بنەمای رانكی نێودەوڵەتی دەستنیشانكراون و بۆ ئەمەش پشت بە پێوەری جیهانی (شانگها)ی و ریزبەندی (وێبۆمێترێكس) بەستراوە.
- لیستەکە بۆ خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵایە واتە (بەکالۆریۆس، دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا).
- زانكۆكانی دەرەوە دابەش دەكرێن بەسەر دوو لیست:
- لیستی (A) كە رانكی (1-1000) و پشت بە پێوەری جیهانی شانگهای بەستراوە.
- لیستی (B) كە رانكی (1-2000) و پشت بە ریزبەندی وێبۆمێترێكس بەستراوە.
- زمانی خوێندن دەبێت بە زمانی ئینگلیزی بێت یاخود بە زمانی فەرمی وڵاتی خوێندن.
- پێویستە خوێندن لە ناو كەمپەسی سەرەكی زانكۆدا بێت.
- ئۆفەری زانكۆكانی دەرەوە (قبوڵ) پێویستە بەر لە دەستپێكردنی خوێندن لەلایەن فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیریەكان / بەڕێوەبەرایەتی یەكسانكردنی بڕوانامەكانەوە پەسەند كرابێت ، واتە مۆر و ئیمزا كرابێت و پێویستە خوێندكار / قوتابی لە سیستمی ئۆنڵاینی وەزارەت تایبەت بە نێردراوان فایل بكاتەوەو خۆی تۆمار بكات.
- لیستی نوێی زانكۆكان لە بەرواری (٢٠٢٢/١/١٥) ەوە كاری پێدەكرێت .
بۆ بینینى لیستى ناوى زانکۆ باوەڕپێکراوەکان تکایە کلیک بکە
تێبینی/
پێشکەشکارانی هەموو جۆرەکانی خوێندن لەدەرەوەی وڵات پێویستە بەر لە ڕۆیشتن سەردانی فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی بکەن، بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە بوونی زانکۆکەیان لە لیستی زانکۆ پەسەندکراوەکانی وەزارەت و کردنەوەی فایلی خوێندن لە بەڕێوەبەرێتی نێردراوان لە دیوانی وەزارەت.