زەمالەی خوێندن لە کەنەدا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, کەنەدا

زانکۆی(Mount Allison)خۆشحاڵە بە دابینکردنی سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە خەونیان هەیە بۆ خوێندن لەزانکۆی(Mount Allison).

سکۆلەرشیپ دابینکراوە بۆ هەموو ئەوخوێندکارانەی کەلە هەرشوێنیکی جیهانن و دەیانەوێت ئاستی بەکالۆریۆس بخوێنن لەزانکۆی(Mount Allison).

زانکۆی(Mount Allison)لەساڵی ١٨٣٩دامەزراوە کۆلێژێکی سەرەتایی خوێندنی بەکالۆریۆسی هونەری لیبراڵیە لەکەنەدا ولەشاری ( Sackville)،زانکۆی بواری جیاوازی پرۆگرامی خوێندنی بەکالۆریۆس و خوێندنی باڵا دابین دەکات.

زانکۆ ئەوتوانامەی دەدات بەخوێندکاران کەپێویستیانە بۆ دامەزراندنیان وە بۆ دۆزینەوەی بەکارهێنانی یارمەتی بەکۆکردنەوەیان لەگەڵ خوێندکارانی تر.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١/٣/٢٠٢٠

-ناوی زانکۆ(Mount Allison University)

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس.

-سکۆلەرشیپ بری ٥،٠٠٠ دۆلار دەبەخشێت بەخوێندکار.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ ٥ کورسیە.

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لەوڵاتی کەنەدایە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی هەربوارێک کەلەلایەن زانکۆوە دابین کراوە.

Image result for mount allison university

داواکاری

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بەوخوێندکارانەی کە ئاستێکی ئەکادیمی قایلکەریان بەدەست هێناوە وبەشداری کۆمەڵایەتیان هەیە وپێداویستی داراییان هەیە.

-خوێندکارەکان دەبێت ناویان بنوسن بۆ وەرگرتنیان لە ئاستی بەکالۆریۆس.

-خوێندکار دەبێت بروانامەی ئەکادیمی وکۆپی پاسپۆرت.

-خوێندکار دەبێت داواکاریەکانی زانکۆ بۆ وەرگرتن جێبەجێ بکات.

داواکاری زمان

خوێندکارەکان دەبێت یەکێک لەمانە بسەلمێنن بۆ زانکۆ.

١-دامەزراوەیەکی ئەکادیمیان بەسەرکەوتووی تەواوکردبێت کەبەلایەنی کەمەوە خوێندنەکەی ٣ساڵ بێت.

٢- دامەزراوەیەکی خوێندنی ئامادەییان بەسەرکەوتووی تەواوکردبێت کەبەلایەنی کەمەوە خوێندنەکەی٣٠ کاتژمێری خوێندن بوبێت.

٣-بروانامەی (TOEFL internet test)بەنمرەی ٩٠ و(paper test)بە نمرەی ٥٨٠ و  (computer test) بەنمرەی ٢١٣

٤-بروانامەی (IELTS)بەنمرەی ٦،٥ وە نابێت هیچ نمرەیەکی لە٦ کەمتر بێت.

٥- بروانامەی (Canadian Academic English Test – Computer Edition (CAEL CE)بەنمرەی ٧٠

سوود

زانکۆی(Mount Allison ) بری ٥،٠٠٠دۆلار دەبەخشێت بەخوێندکار

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu