زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

In ئێران, خوێــنــدن, خوێندن, زەمالە, سلایدەر

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ راستەوخۆ دەنێردرێت بۆ ئۆفیسی خوێندکارانی نێودەوڵەتی زانکۆی تاران و ئەو خوێندکارانەی کەلە زانکۆی تاران دەخوێنن (یان قبوڵی کۆلێجیان ) وەرگرتووە دەتوانن سوودمەند بن  لە وەرگرتنی سکۆلەرشیپەکە و ئەوەش بەپێی سی ڤی و دۆکیومێنتەکانیان بریاری لەسەر دەدرێت.

– بۆ ئەوەی سکۆلەرشیپ وەربگرن خوێندکار دەبێت لە 5/7 دا داواکاری پێشکەش بکات بۆ کۆرسی پایز ،وە لە 5/10 دا داواکاری پێشکەش بکات بۆ کۆرسی زستانە.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپەکە ساڵانە لەلایەن زانکۆی تارانەوە رادەگەیەنرێت و وەرگرتنی خوێندکار بەپێی ئاستی ئەکادیمی دەبێت.

-ئەم سکۆلەرشیپە دابینکراوە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی و ئەوخوێندکارانەی کەلە زانکۆی تاران دەخوێنن وە ئەم داواکاریانەی خوارەوە جێبەجێ دەکەن:

-ئەو خوێندکارانەی دەیانەوێت سکۆلەرشیپ وەربگرن بۆ ئاستی بەکالۆریۆس بخوێنن دەبێت تەمەنیان خوار 24ساڵ بێت وە بۆ خوێندکارانی ئاستی ماستەر تەمەنیان دەبێت خوار 28ساڵ بێت.

-بەلایەنی کەمەوە کۆنمرەیان 20/16 بێت لە کۆتایی کۆرسی دووەمی خوێندنیان

-بۆ خوێندکارانی ئاستی ماستەری بەشەکانی ئەندازیاری و زانستی بنەرەتی و هونەرو ئەدەب و کشتوکاڵ دەبێت کۆنمرەیان 20/17 بێت لە کۆتای کۆرسی دووەمی خوێندنیان وە خوێندکارانی ئاستی ماستەری بەشەکانی تر دەبێت کۆنمرەیان 20/18 بێت لەکۆتایی کۆرسی دووەمی خوێندنیان پاشان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندن.

-بۆ خوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس لە بەشەکانی ئەندازیاری و زانستی بنەرەتی و هونەرو ئەدەب و کشتوکاڵ دەبێت کۆنمرەیان 20/17 بێت لە کۆتای کۆرسی دووەمی خوێندنیان وە خوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندن.

-خوێندکارە بەهرەمەندەکانی ئێران و خوێندکارانی نێودەوڵەتی سکۆلەرشیپیان پێدەدرێت.

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارەکانی وڵاتانی دراوسێ و خوێندکاە موسوڵمانەکان.

-خوێندکار دەبێت شارەزایی تەواوی هەبێت لەزمانی فارسیدا.

– خوێندکار دەبێت شارەزایی تەواوی هەبێت لەزمانی ئینگلیزیدا ،دەبێت یەکێک لەم بروانامانەی هەبێت (GRE, GMAT, TOEFL, IELTS)

-سکۆلەرشیپ خوێندن بە شێوەیەکی ئاسایی کرێی خوێندن دابیندەکات بۆ تەواوی ماوەی خوێندنی خوێندکاران .

-سکۆلەرشیپ تەنیا بۆ یەک ئاستی خوێندن دەدرێت بە خوێندکار .

سکۆلەرشیپ یەکێک لەمانەی خوارەوە دابیندەکات بۆ خوێندکار:

-کرێی ناوتۆمارکردنی کۆرسی فارسی.

-کرێی ناوتۆمارکردنی زانکۆ.

-بەشە ناوخۆیی.

-بیمەی تەندروستی بۆ خوێندکار و یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی.

-مووچەی مانگانە.

ئەو خوێندکارانەی کەلە سەرچاوەیەکی ترەوە سکۆلەرشیپیان پێدراوە ناتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

ناوتۆمارکردن:

خوێندکارانی خۆشه ویست ڕۆژانه کاتژمێر 9 به یانی بۆ5 ی  ئێواره سه ردانی ئۆفیسی کۆمپانیا بکه ن یا خود له ڕێگه ی ژماره ته له فۆنه کانمانه وه په یوه ندیمان پێوه بکه ن بۆپڕکردنه وه ی فۆڕمی ناوتۆمارکردن و وه رگرتنی زانیاری.

07701505094

07501505094

07732111000

ناونیشان:سلێمانی ،ئاشتی-فلکه ی خاڵه حاجی،به رامبه ر ئاماده یی ره نگینی کچان،ته لاری سان نهۆمی (1)شووقه (2)

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

Mobile Sliding Menu