١٣٠زەمالەی خوێندن لەبریطانیا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

 زانکۆی (Brunel)خوێندکارەکان بانگێشت دەکات بۆ ١٣٠سکۆلەرشیپی سەرکەوتووی نێودەوڵەتی بۆ خوێندکاران کە دەیانەوێت خوێندنی بەکالۆریۆس وماجستێر دەست پێبکەن لەزانکۆی ( Brunel )،سکۆلەرشیپەدە دەدرێت بەخوێندکارانی نێودەوڵەتی.

زانکۆی ( Brunel )زانکۆیەکی جیهانییە لەساڵی ١٩٦٦لە(Uxbridge)بنیاد نراوە لە رۆژئاوای لەندەن.

ئەوخوێندکارانەی کە زمانی دایکیان ئینگلیزی نیە ئەوا لێیان داواکراوە بەڵگەی شارەزاییان لەزمانی ئینگلیزیدا بە ئاستێکی بەرز کەلەلایەن زانکۆوە داواکراوە.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٣١/٧/٢٠١٩یە.

-ئاستی کۆرسەکە بۆ خوێندنی پرۆگرامی بەکالۆریۆس وماجستێر لەزانکۆ.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی هەربوارێک کەلەلایەن زانکۆوە دابین کرابێت.

-سکۆلەرشیپ بری ٦٠٠٠یۆرۆ وەک داشکاندنی کرێی کرێی خوێندن دابین دەکات.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ ١٣٠ کورسیە (بۆمانگی نۆ :١١٠کورسی ،بۆ مانگی یەک :٢٠ کورسی ).

-خوێندن لەوڵاتی بریطانیا دەبێت .

داواکارییەکان

-خوێندکار دەبێت دانیشتووی دەرەوەی بریطانیا بێت بۆ ئەوەی بتوانن سوود لەداشکاندنی کرێی خوێندن وەربگرێت.

-خوێندکار پێویستە ئۆفەری خوێندنی فوول تایم بۆ بەکالۆریۆس یان ماجستێر لە زانکۆی (Brunel) وەرگرتبێت بۆ دەستپێکردنی لەمانگی ٩ی ٢٠١٩بۆ سکۆلەرشیپی سەرکەوتووی نێودەوڵەتی.

-خوێندکار پێویستە پێشکەش کردنی داواکاری لە٣١/٥/٢٠١٩ تەواو بکات بۆ کۆرسی مانگی ٩ وە ٧/١٢/٢٠١٩ بۆ دەستپێکردنی لەکۆرسی مانگی ١.

-خوێندکار پێویستە ئۆفەرەکەی قبول کرابێت لەکاتی کۆتای پێشکەشکردندا بۆ پرۆگرامەکە.

-بۆ ئەوەی خوێندکارەکان وەربگیرێن بۆ سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی لەمانگی ١/٢٠٢٠دا ئەوا پێویستە ناویان تۆمار بکەن لەلایەن ()ەوە لەکاتی کۆتای ٧/١٢/٢٠١٩ .

داواکاری زمانی ئینگلیزی

ئەوخوێندکارانەی کەزمانی یەکەمیان ئینگلیزی نیە ئەوا لێیان داواکراوە کەبەڵگەی شارەزاییان لەئاست بەرزی زمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنن کەلەلایەن زانکۆوە داواکراوە

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu