زەمالەی خوێندن لەچین

In خوێــنــدن, زەمالە

لەگەڵ ئامانجی پشتگیری کردنی زیاتری خوێندکارە بەهرەدارەکان بۆخوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس وماجستێرلە(Tianjin)، سکۆلەرشیپی حکومەتی (Tianjin)دابین کراوە لەلایەن حکومەتی (Tianjin)،کە کرێی خوێندن ومووچەی ژیان بەشێوەی فوول یاخود بەشێوەی بەش بەش ،وە پێویستە هەمووساڵێک داواکاری پێشکەش بکرێت.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١٠/٦/٢٠١٩یە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستەکانی بەکالۆریۆس وماجستێر ودکتۆرا لە زانکۆی (Tianjin).

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی هەرکۆرسێک کەلەلایەن زانکۆی (Tianjin)دابین کراوە.

-ژمارەی کورسییەکان دیاری نەکراوە.

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکارانی بیانی.

-خوێندن لەوڵاتی چین دەبێت.

سوود

سکۆلەرشیپەکە دووجۆرە

١-(Full Scholarship):ناوتۆمارکردن وکرێی خوێندن وکتێبی خوێندن وبەشەناوخۆیی ئەمانەبەخۆرایین وەمووچەی ژیان وبیمەی تەندروستی دابین کراوە.

٢-(partial award):خەملاندنی بەخشینی ئەم سکۆلەرشیپە بەمشێوەیەیە

-کرێی ناوتۆمارکردن ٥٧.٨٩$.

-ماددەکانی فێربوون ٧٢.٣٧$ ساڵانە.

-بیمە ١١٥.٧٩$ساڵانە.

-بەشەناوخۆی بری ١٠.١٣$ بۆ ژووری یەک نەفەری ،وەبری ٥$ بۆ ژووری دووکەسی هەروەها گەرماو و سیسەم وهەوای سارد وتی ڤی وئینتەرنێت.

داواکارییەکان

-خوێندکار پێویستە هەڵگری بروانامەی ئامادەیی بن وەتەمەنیان لەخوار ٣٠ساڵ بێت کاتێک داواکاری پێشکەش دەکات بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس.

– خوێندکار پێویستە هەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆس بن وەتەمەنیان لەخوار ٣٥ساڵ بێت کاتێک داواکاری پێشکەش دەکات بۆ خوێندنی ماجستێر.

– خوێندکار پێویستە هەڵگری بروانامەی ماجستێر بن وەتەمەنیان لەخوار ٤٠ساڵ بێت کاتێک داواکاری پێشکەش دەکات بۆ خوێندنی دکتۆرا.

 

خوێندکار پێویستە ئەمانەی خوارەوە بەشێوەی (pdf)بنێرێت بۆ زانکۆ

-کۆپی پاسپۆرت.

-بروانامەی دبلۆمی باڵا.

-کۆپی بروانامەی ئەکادیمی.

-ئەوخوێندکارانەی ئێستا لەجین دەخوێنن پێویستە کۆپی ڤیزاوبروانامەی رەسمی لەزانکۆکەی چین.

-پلانی لێکۆڵینەوەکەی.

-دوو نامەی پشتگیری.

-کۆپی فۆرمی تاقیکردنەوەی فیزیکی بۆ بیانییەکان.

-بروانامەی (HSK) بۆ ( CN-taught program)وە بروانامەی ئاستی ئینگلیزی بۆ ( EN-taught program).

داواکارییەکانی زمانی ئینگلیزی

خوێندکارانی بیانی پێویستە داواکارییەکانی زمانی ئینگلیزی یان هەر زمانێکی تر کەلەلایەن زانکۆوە داواکراوە.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu