زەمالەی خوێندن لە هندستان بەبێ مەرجی زمان

In خوێندن, زەمالە

-(Moappz technologgies Ltd) خۆشحاڵە بەبڵاوکردنەوەی سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی نوێ لە بواری (E-commerce) (کە چالاکییەکە بۆ بۆ کڕین و فرۆشتنی بەرهەمەکان لە ڕێگەی خزمەتگوزاری ئۆنلاین یاخود لەڕیگەی ئینتەرنێت) ،ئەم سکۆلەرشیپە بەردەستە بۆ ئەوخوێندکارانەی کەلە خوێندنگا یاخود زانکۆی باوەڕپێکراولە جیهاندا خوێندنوویانە

-لە (MoArmouz) هەوڵدەدەن بۆ پێشخستنی سنوری دیزاین وتەکنەلۆجیا وە بەرهەمەکانیان کە پێشکەشی ئەکەن دیزاین و دروستکردنی بە ستانداردی زۆر بەرزە.

دەربارەی سکۆلەرشیپەکە

-کاتی کۆتایی بۆ پێشکەش کردنی داواکاری ٢٨/٢/٢٠١٩.

-سکۆلەرسیپ بەردەستە بۆ خویندکارانی ئامادەیی و کۆلێج یان زانکۆ.

-ژمارەی کورسییەکانی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە .

-خویندن لە واڵاتی هندستان دەبێت .

-سکۆلەرشیپ بۆ خویندکارانی هەریمی کوردستان و هەموو جیهان بەردەستە.

-ئەوکەسانەی کە سکۆلەرشیپ وەردەگرن سوودمەند دەبن لە :

١-بڕی ١٥٠٠$ ئەم بڕە هەموو خویندکاراکان ناگریتەوە.

٢-بڕی پێدانی پارەکە لەڕێی چەکی پارەوە دەبێت بۆ دامەزراوەی خوێندن کە بۆ خوێندکارەکە بەردەستە.

٣-هەموو ئەو خوێندکارانەی کە وەردەگیرێن پێویستە هەربەڵگەیەک کە لێیان داواکراوە پێسکەشی بکەن بۆ سەلماندنی ئەوەی پێشتر خوێندکار بوون.

٤-پێدانی پارە بەشێوەی کاش نیە بۆ هیچ خوێندکارێک کە بۆ سکۆلەرشیپ وەرگیراوە.

٥- وەرگرتنی سکۆلەرشیپ بەندە لەسەرکۆرسەکە وە حاڵەت و شیاویی خوێندکارەکە.

مەرجەکان

-تەنیا ئەو خوێندکارانە وەردەگیرێن کە بەبەڵگە ئەوە دەسەلمێنن کە خوێندکار بوون لە خوێندنگا یاخود زانکۆیەکی باوەڕپێکراو.

-خوێندکار پێپیستە بەلایەنی کەمەوە تەمەنی ١٧ ساڵ بێت بۆ پێسکەشکردنی داواکاری.

-سکۆلەرشیپ رەچاوی خوێندکارەکان دەکات بە شێوەی نێودەوڵەتی بۆیە وا هەست مەکە کە( خوێندنگا/زانکۆ) کەت رەچاو ناکریت.

شێوازی پێشکەشکردنی داواکاری

-خوێندکار پیویستە راپۆرتێکی ٦٠٠وسەی ئامادە بکات کە وەڵامی ئەم پرسیارانە لەخۆبگرێت؛

١-بۆچی (E-commerce) بەسە بۆ بواری گەشەسەندنی بازرگانی؟

٢- بدوێ دەربارەی بیرۆکەی بازرگانی تازە کە ئەتوانرێت بەبەسی مامەڵی لەگەڵ بکرێت لە بواری(E-commerce)؟

٣-جۆن ئەم بیرۆکە تازانە ئەتوانن سوود بگەیەنن بە کریار وە ژیانیان ئاسان بکات؟

٤- ئایا خویندکار ئێستا کاردەکات لەسەر هەربیرۆکەیەک کە پەیوەندی بە کاری (E-commerce) هەبێت بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ و بنچینەی ڕۆژانە؟

داواکارییەکان

-وینە یانخود فایلی (pdf) لە پێناسی خویندکار.

-زانیاری کەسی وەک (ناوی سیانی ،نەتەوە،ژمارەی تەلەفوون ،ناوی ئەو خویندنگایەی کە لێی خوێندووە)

-وتاریکی ٦٠٠ وشەیی کە وەڵامی پریسرەکانی سەرەوەی تێدابیت.

-ناردنی هەموو بەڵگەکان بەشیوەی فایلی (pdf) و بە فۆنتی (arial) و قەبارەی ١٢

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر:

ناونیشان: سلێمانی ،فلکەی خاڵەحاجی ، تەنیشت ئامادەیی رەنگینی کچان ،تەلاری سان ،نهۆمی١ شوقەی ژمارە ٢

ژمارەی پەیوەندی:
٠٥٣٣٢٩١٦٥١
٠٧٥٠١٥٠٥٠٩٤
٠٧٧٠١٥٠٥٠٩٤

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu