خولی راهێنان بۆ رۆژنامەنوسانی کوردستان لە تورکیا

In خوێندن, زەمالە

دەزگای راگەیاندنی(TRT world family)ی تورکیا خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی پڕۆگرامی (Fellowship) کەلە هاوینی ئەمساڵدا دەست پێدەکات و ڕۆژنامە نووسەکانی هەرێمی کوردستان  دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی (Fellowship)ی ئەو پڕۆگرامە.

ئامانجی پڕۆگرامەکە بۆ وەرگرتنی ئەو خوێندکارانەیە کە دەیانەوێت زانیاری بەرچاو بەدەست بهێنن لەسەر دەزگای  (TRT world)و(TRT arabi) لەگەڵ وەرگرتنی گۆڕانکارییە نوێیەکان لە بواری پیشەسازی راگەیاندن و سەلماندنی تێگەیشتنیان لە کلتووری وڵاتی تورکیا،دەزگای (TRT world family) بانگهێشتی خوێندکارەکان دەکات بۆ وەرگرتنی بەشێک لە گەشتەکەیان لە دیمەنی هەواڵە نێودەولەتییەکان وە بینینی تیمە نێودەوڵەتییەکەیان و (fellowship) و بۆ ئەم مەبەستە بانگهێشتی ١٥ ڕۆژنامەنووس دەکات کە دەرچووی  بوارەکانی راگەیاندنن و  ئارەزوویان هەیە لە بواری بەرهەمهێنانی هەواڵ لەگەڵ تیشک خستنە سەر بواری مرۆڤایەتی.

دەربارەی سکۆلەرشیپەکە

-(Fellowship) بەردەستە بۆ ئەوڕۆژنامە نووسانەی کە دەرچووی راگەیاندنن.

-(Fellowship) بەردەستە بۆ خوێندکارەکان لەم بەشانەدا (هەواڵ،بەرنامە ،دیجیتاڵ و بینین ).

-خوێندکار دەتوانێت ئەم پاکێجانە هەڵبژێرێت:

١-کرێێ گەشت کردن.

٢-باجی نیشتەجێ بوون بۆ پێدانی کرێی ژیان لە ئەستەنبوڵ.

٣-بەشداربووەکان دەتوانن سودمەند بن لە بەشە ناوخۆیی وخزمەتگوزارییەکانی (TRT world)

– ١٥کورسی (Fellowship) بەردەستە.

 – پڕۆگرامەکە  لە وڵاتی تورکیایە.

-کاتی کۆتایی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ٣١/٣/٢٠١٩ یە.

-ڕۆژنامەنووسەکان لە سەرتاسەری جیهانەوە ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتن و بەشداری لە پڕۆگرامەدا.

*خوێندکارەکان پێویستە ئەم مەرجانەی تێدابێت بۆ ئەوەی شیاوی وەرگرتنی (Fellowship)بن

١-پێویستە بەناوبانگ بن لە بواری ڕۆژنامەگەرییدا.

٢-پێویستە ئاستی زمانی ئینگلیزیان زۆرباش بێت.

٣-پێویستە لە قۆناغەکانی سەرەتایی کاری پیشەدا بێت.

داواکارییەکان

-CV

-خوێندکار پێویستە وەڵامی ئەم چەند پرسیارە بداتەوە لە دۆکیومێنتێکی (Word) دا.

١-ئایا هیچ ئەزموونێکی کاری هەیە لەبواری میدیادا (ئیشکردن بۆ ماوەیەکی کاتی ،ئەزموونی کارکردن ) ؟

٢- ناوی هەرپڕۆگرامێکی (Fellowship) یاخود (Internship) کە باشداری تێدا کردووە (ئەگەر هەبوو).

٢- خوێندکار ڕاپۆرتێک بنوسێت (بەلایەنی کەمەوە ٣٠٠ وشە بێت ) لە سەرهۆکارەکانی هاندانی بۆبەشداری کردن لە (trt world fellowship program)

– خوێندکار پێویستە بەرهەمە تایبەتەکانی پێشکەش بکات وەک (ڤیدیۆ –دیزاین –بڵاوکراوە –چالاکی کۆمەڵایەتی –نامەی لێکۆڵینەوە ).

 

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر

ناونیشان: سلێمانی ،فلکەی خاڵەحاجی ، تەنیشت ئامادەیی رەنگینی کچان ،تەلاری سان ،نهۆمی١ شوقەی ژمارە ٢

ژمارەی پەیوەندی:
٠٥٣٣٢٩١٦٥١
٠٧٥٠١٥٠٥٠٩٤
٠٧٧٠١٥٠٥٠٩٤

 

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu