زەمالەی خوێندن لە وڵاتی ئوسترالیا

In خوێندن, زەمالە

(Adelaide Scholarship International) (ASI)کراوەیە بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی ئاستی ماجستێر /دکتۆرا لێکۆڵینەوە لە زانکۆی (Adelaide) خوێندکارانی نێودەوڵەتی دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن بۆ وەرگرتن ، ئامانجی زانکۆی (Adelaide) بۆ بنیاتنان ودروستکردنی کلتووری زانکۆیەکە کە بەهای تەندروستی وسەلامەتی لە پێکهێنەرە سەرەتاییەکانی ژینگەی کارکردنی بن وە زانکۆی(Adelaide) یەکێکە لە زانکۆ پایەدارەکانی ئوستورالیا  کە بەناوبانگە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆ سەرکەوتووی لە بواری خوێندن ولێکۆڵینەوەدا.

دەربارەی سکۆلەرشیپەکە

-کاتی پێشکەشکردنی داواکاری ١٥/٢/٢٠١٩ بۆ٣٠/٤/٢٠١٩یە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی (ماجستێر / دکتۆرا) لێکۆڵینەوە لە زانکۆی (Adelaide).

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی هەرکۆرسیک کە لەلایەن زانکۆی(Adelaide) ەوە پێشکەشکرابێت

-سکۆلەرشیپ کرێی خوێندنی ٢ساڵ بۆ ئاستی ماجستێری لێکۆڵینەوە و٣ساڵ بۆ ئاستی دکتۆرای لێکۆڵینەوە (تەنیا بۆ دکتۆرای لێکۆڵینەوە ئەگەری هەیە ماوەی پێدانی کرێی خوێندن لە ٣ ساڵ زیاتر بێت )

-سکۆلەرشیپ بڕی (٢٦،٢٨٨$) وەک مووچەی ساڵانە بۆ بژێووی ژیان دەدات بۆ خوێندکارانی ماجستێر ٢ساڵە

بۆ خوێندکارانی دکتۆرا ٣ساڵە (تەنیا بۆ دکتۆرای لێکۆڵینەوە ئەگەری هەیە ماوەی پێدانی مووچەی ساڵانە لە ٣ ساڵ زیاتر بێت)

-سکۆلەرشیپ بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی بیمەی تەندروستی لە ئەستۆ دەگرێت لەماوەی دیاریکراوی ستانداردی ڤیزای خوێندنەکەیان ئەم بیمەیە ئەو ٦ مانگە ناگرێتەوە کە بۆ پێشکەشکردنی لێکۆڵینەوەی کۆتای هەیانە.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە.

-خویندن لە وڵاتی ئوسترالیایە.

داواکارییەکان

-خوێندکارەکان پێویستە بەلایەنی کەمەوە ئاستێکی خویندنیان هەبێت کە هاوشێوەی (Australian first class honours degree) بێت(کە بریتییە لە خوێندنی چوارساڵ و پێشکەشکردنی پڕۆژەیەکی لێکۆڵینەوە لە کۆتا ساڵی خوێندندا ).

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارە ئەکادیمییەکان کە ئەرکیان لێکۆڵینەوەیە

-خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان پێویست ناکات مەرجەکانی لێکۆڵینەوەیان تیدابێت کەلەلایەن زانکۆی (Adelaide) ەوە دانراون بۆ ئەوەی ببن بە خوێندکاری ئاستی( ماجستێر /دکتۆرا ) لێکۆڵینەوە لە ئوسترالیا.

-دانیشتوانی ئوسترالیا ونیوزلەندا شیاوی وەرگرتنی سکۆلەرشیپ نین.

-ئەوخوێندکارانەی داواکارن وەک خوێندکاری نێودەوڵەتی لە زانکۆی (Adelaide) وەربگیرێن پێویستە باری خوێندکاری نێودەوڵەتییان بپاریزن لە ماوەی خوێندنەکەیاندا لە زانکۆ.

-ئەوخویندکارانەی داواکارییان پێشکەشی وەرگرتنی مافی هاوڵاتیبوون ئوسترالیا کردووە ئەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرسیپ

-ئەوخوێندکارانەی کە سکۆلەرشیپیان وەرگرتووە پێویستە دەست بە خویندن بکەن لە زانکۆی (Adelaide) لەو سمستەرەی خویندن کە سکۆلەرشیپیان بۆ وەرگرتوە.

-ئەو خوێندکارانەی کە داواکارریان پێشکەشی خولێکی سکۆلەرشیپ کردوەو شیاوەی وەرگرتن بوون بەڵام وەرنەگیراون ئەوا دووبارە چاوپێخشاندنەوە بۆ داواکارییەکانیان دەکرێت لە ماوەی ٢ خولی داهاتووی سکۆلەرشیپدا بەڵام لە دوو خول زیاتر ئەو جاوپێخشاندنەوەیە ناکرێت.

-بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ مەرجە کە خوێندکارەکە سکۆلەرشیپی تری وەرنەگرتنێت لە ئوسترالیا یاخود زانکۆی (Adelaide)

داواکارییەکانی زمانی ئینگلیزی

خوێندکار پێویستە ئەم تاقیکردنەوانەی زمانی ئینگلیزی کردبێت (IELTS-TOEFL-PERSON TEST OF ENGLISH-CAE),وە ئەو خوێندکارانەی کە ئەم داواکارییەی زمانی ئینگلیزییان نیە پێویستە پرۆگرامی زمانی ئینگلیزی بخوێنن پێش پەیوەندی کردن بە زانکۆی (Adelaide)وە زانکۆ ئەتوانێت پڕۆگرامی باشی زمانی ئینگلیزی ڕێکبخات بۆ خوێندکاران کە پڕۆگرامی (PEP Pathway)ە

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر

ناونیشان: سلێمانی ،فلکەی خاڵەحاجی ، تەنیشت ئامادەیی رەنگینی کچان ،تەلاری سان ،نهۆمی١ شوقەی ژمارە ٢

ژمارەی پەیوەندی:
٠٥٣٣٢٩١٦٥١
٠٧٥٠١٥٠٥٠٩٤
٠٧٧٠١٥٠٥٠٩٤

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu