لیستی ناوی زانكۆ باوەڕپێکراوەکان

In خوێندن

رێبه‌ری لیستی ناوی زانكۆ په‌سندكراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات (دوا نوێكردن له‌ 8-12-2016)

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لیستی ئەو زانکۆیانەی دەرەوەی وڵات ڕادەگەیەنێت، کە لەمەودوا لەلایەن وەزارەتەوە پەسەندکراو و باوەڕپێکراون بۆ مەبەستی مۆڵەتی خوێندن و تواناسازی و هەموو جۆرەکانی دیکەی خوێندن لەدەرەوەی وڵات و یەکسانکردنی بڕوانامەکان .

ئەم لیستە لەسەر بنەماو پێوەری زانستی ئامادەکراوە و، سوود لە سیسته‌مە جیاکانی ڕیزبەندی نێودەوڵەتی و نیشتیمانی زانکۆکانی وڵاتانی جیهان وەرگیراوە.

ئەو بەڕێزانەی کە خوازیارن لەدەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندن بدەن، پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بکەن:

  1. لیستی نوێی زانکۆ پەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێکەوتی (8 / 12/ 2016) ەوە کاری پێدەکرێت.
  2. پابەندبوون بەم لیستە، پێشکەشکارانی هەموو جۆرەکانی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) لەدەرەوەی وڵات دەگرێتەوە (مۆڵەتی خوێندن، تواناسازی، زەمالە)، هەروەك ئەو بەڕێزانەش دەگرێتەوە کە ده‌خوازن بەشێوازی (نفقە خاصە و مۆڵەتی بێمووچە دەیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن).
  3. ئەو بەڕێزانەی کە لە دوای ئەم ڕێكەوته‌وه‌ داواکاری بۆ خوێندن لەدەرەوەی وڵات پیشکەش دەکەن، پێویستە ئۆفەری خوێندنی کۆرسی زمان و کۆرسی ئەکادیمی لەیەکێک لەو زانکۆیانە بەدەست بهێنن، کە لەلیستەکەدا هاتووە بە پێچەوانەوە لە دوای گەڕانەوەیان مامەڵەی یەکسانکردنی بڕوانامەیان بۆ ئەنجام نادرێت.
  4. پێشکەشکارانی هەموو جۆرەکانی خوێندن لەدەرەوەی وڵات پێویستە بەر لە ڕۆیشتن سەردانیفەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی بکەن، بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە بوونی زانکۆکەیان لە لیستی زانکۆ پەسەندکراوەکانی وەزارەت و کردنەوەی فایلی خوێندن لە بەڕێوەبەرێتی نێردراوان لە دیوانی وەزارەت.
  5. ئەو بەڕێزانەی کە لە ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزراون و خوازیارن لەدەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندن بدەن و دوای تەواوکردنی خوێندن دەیانەوێت لەهەرێمی کوردستان کار بکەن،  پێویستە بە هەمان شێوە لە ڕێکەوتی (8/ 12/ 2016) ەوە پابەند بن بە لیستی نوێی زانکۆپەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات.
  6. بڕیاری پابەندبوون بە لیستی نوێی زانکۆپەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات ئەو بەڕێزانە ناگرێتەوە کە دانیشتووی دەرەوەی عێراقن و ڕەگەزنامەی بیانیان هەیە.
  7. لیستی نوێی زانکۆ پەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات ئەو بەڕێزانە ناگرێتەوە کە پێش ڕێکەوتی (8/ 12/ 2016) لە دەرەوەی وڵات دەستیان بە خوێندن کردوە.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu