زەمالەی ماجستیر لە بریطانیا

In بەریتانیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

 ئەگەر هیوات هەیە بۆخوێندن لە بریطانیا بەڵام پێویستت بە پارەیە ،ئەوا دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ سکۆلەرشیپی سەرکەوتووی نێودەوڵەتی ( SHS) لەلایەن زانکۆی(City, University of London).

سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارە نێودەوڵەتیەکان بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠.

زانکۆی(City, University of London)دابەشبووە بۆ ٥کۆلێژ ،وە نزیکەی ٤٠ بەشی ئەکادیمی وسەنتەر لەخۆدەگرێت ، وە ئاستەکانی بەکالۆریۆس وماجستێر ودکتۆرا دابین دەکات وهەروەها دبلۆم و دیبلۆمی باڵاش لەخۆدەگرێت.

-زانکۆی (City, University of London)پشتگیری خوێندکارە گەشەسەندوەکان دەکات بە دابین کردنی ئەوەی کە پێویستیانە بۆ بەکارهێنان ، زانکۆ بایەخدەدات بە گەشەسەندنی خوێندکار وچالاکی جۆراوجۆر هەروەها سەرچاوەی کار ودامەزراندن

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری مانگی ٨ی٢٠١٩یە.

-ناوی زانکۆ(City, University of London).

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر.

-سکۆلەرشیپ بری (١٠٠٠بۆ٥٠٠٠) یۆرۆ دەبەخشێت بەخوێندکار.

-ژماەی کورسیەکان دیاری نەکراوە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لە وڵاتی بریطانیا دەبێت.

-سکۆلەرشیپ بۆ خوێندنی ماجستێرە لههەربواریک کەلەلایەن زانکۆوە دابین کراوە.

داواکاری

خوێندکارەکان بۆ ئەوەی شیاو بن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ پێویستە ئۆفەری خوێندنی فولتایم بۆ ئاستی ماجستێر لەیەکیک لەبوارەکانی سکۆلەرشیپی ()وەربگرن وە دەبێت ئاستی ئەکادیمی وکلینیکی وپرۆفیشنالیان بسەلمێنن.

-بۆ وەرگرتنی ئەم سکۆلەرشیپە خوێندکار پێشنیاری بۆ دەکرێت کە داواکاری پێشکەش بکات لە ئاستی ماجستێر.

-خوێندکار دبێت دەقێک بنوسێت کە زیاتر نەبێت لە ٥٠٠وئەوە روونبکاتەوە کە بۆچی پێویستە سکۆلەرشیپ بدرێت بەم خوێندکارە.

-خوێندکار پێویستە داواکاریەکانی زانکۆ جێبەجێ بکات.

داواکاری زمان

خوێندکار بۆئەوەی لەم سکۆلەرشیپە وەربگیرێت پێویستە بەڵگەی شارەزایی لەزمانی ئینگلیزیدا پێشکەش بە زانکۆ بکات.

 

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu