زەمالەی خوێندن لە کەنەدا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, کەنەدا

-بە لە بەرچاوگرتنی ئامانجەکانی خوێندکاران وە سەرکەوتنیان لە بواری فێرکردندا زانکۆی(Concordia) سکۆلەرشیپ دابین دەکات بۆ خوێندکاران بۆ ساڵی 2022-2023.
ئەم پرۆگرامە یارمەتی خوێندکارەکان دەدات بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس و کرێی خوێندنیان بۆ دابین دەکات ، سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خۆێندکارانی هەموو وڵاتان .

-زانکۆی(Concordia)دامەزراوەیەکی ناسراوە بۆ خوێندنی باڵا لە شاری مۆنتریال هەروەها زانکۆیەکی چالاک و هەمەچەشنە و لەساڵی 1974دامەزراوە یەکێکە لە زانکۆ ئاست بەرزەکانی کەنەدا و دوو کەمپی سەرەکی و چوار کۆلێژی هەیە.
-بۆچی لە زانکۆی (Concordia)بخوێنم؟
زانکۆیەکی بەناوبانگی نێودەوڵەتیە لەبواری ئەزموونی فێرکردن و لێکۆڵینەوە و خوێندنی ئۆنلاین ،لەم زانکۆیەدا زیاتر لە 100 پرۆگرامی خوێندن بۆ ئاستی ماستەر و ە زیاتر لە 300 پرۆگرامی خوێندن بۆ ئاستی دکتۆرا بەردەستە لەبوارە جیاوازەکانی خوێندندا وە دەرفەتی دامەزراندن  بە خوێندکارەکانی دەبەخشێت و یارمەتی سەرکەوتنیان دەدات لەرووی ئەکادیمی و پرۆفیشنالیەوە.


دەربارەی سکۆلەرشیپ:
-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری 1/4/2022
-ناوی زانکۆ(Concordia University)
-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ هەموو بوارەکانی خوێندن.
– سکۆلەرشیپ دابینکراوە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس.
-سکۆلەرشیپ بری 43،211$ دابین دەکات بۆ خوێندکاران.
-خوێندکارانی هەموو وڵاتان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.
-خوێندن لەوڵاتی کەنەدا دەبێت.
داواکاری:
-خوێندکار پێویستە پێشەکی ئۆفەری خوێندن لە زانکۆ وەربگرێت پاشان دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.
-خوێندکار بۆ ئەوەی بتوانێت سکۆلەرشیپ وەربگرێت دەبێت هەموو داواکاریەکانی زانکۆ جێبەجێ بکات.
-خوێندکار دەبێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس لەو بوارانەی کەلەزانکۆی (Concordia) دابین کراوە بۆ خوێندن.

دۆکیوێنتە داواکراوەکان:
-بروانامەی خوێندنی ئامادەیی
-بروانامەی زمانی ئینگلیزی وەک (TOEFL, IELTS, DET, CAEL, CAE, CPE, PTE)
-پاسپۆرت
سوودی سکۆلەرشیپ
-سکۆلەرشیپ نزیکەی 43،211$ دەدات بە خوێندکاران بۆ دابینکردنی کرێی خوێندنیان.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

Mobile Sliding Menu