زەمالەی خوێندن لە هۆڵەندا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, هۆلەندا

هەموو خوێندکارێک شایەنی هەلێکە کە خوێندنەکای تەواو بکات بۆیە زانکۆی (Leiden) هەلێک دابین دەکات بۆ خوێندکاران بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ لە هۆڵەندا.

پرۆگرامەکە کراوەیە بۆ خوێندکارانی وڵاتانی عەرەبی کە ساڵی یەکەمی خوێندنیانە لە زانکۆی (Leiden)، سکۆلەرشیپ کرێی تەواوی خوێندنی یەک ساڵی خوێندکار دابین دەکات ، سکۆلەرشیپەکە کرێی ساڵانەی خوێندن بۆ خوێندکارانی پرۆگرامی ماستەر لە (Leiden).

زانکۆی (Leiden) لەساڵی ١٥٧٥ دامەزراوە یەکێکە لە سەنتەرە پێشکەوتوەکانی لێکۆڵینەوە لە ئەوروپا،زانکۆ سکۆلەرشیپی ئاستی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا دابین دەکات.

زانکۆ خوێندنی ئاست بەرز پێشکەش بە خوێندکاران دەکات بۆ پرۆگرامی ئاستی ماستەر وە بۆ هەموو پرۆگرامەکان لەگەڵ پاڵپشتی تایبەتی خوێندکار بۆ ئەوەی زانکۆی (Leiden) ببێت بە باشترین هەڵبژاردە بۆ خوێندنی سەرکەوتووی خوێندکار بۆ قۆناغی ئایندەی لە خوێندندا.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٣١/٠٣/٢٠٢١

-خوێندکارانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

– سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندنی هەر کۆرسێک کە لەلایەن زانکۆوە دابین کراوە بۆ خوێندن.

– سکۆلەرشیپ کرێی تەواوی خوێندنی یەک ساڵی خوێندکار دابین دەکات.

داواکاری

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بەوخوێندکارانەی کە پێشەکی نامەی قبوڵیان وەرگرتوە لە زانکۆی (Leiden)بۆ پرۆگرامی یەک ساڵەی خوێندنی ماستەر.

-خوێندکار دەبێت نامەی پێشەکی و دەقی داواکاری بە زمانی ئینگلیزی و سی ڤی بە زمانی ئینگلیزی و کۆپی پاسپۆرت و کۆپی بروانامەی ئەکادیمی ئاستی دیبلۆم  بە زمانی ئینگلیزی و دوو نامەی پشتگیری لە دوو کەسی باوەرپێکراوەوە هەروەها نامەی قبوڵ لە زانکۆی (Leiden) پێشکەش بکات.

Albert Girard (1595 — December 8, 1632), France mathematician, musician | World Biographical Encyclopedia

داواکاری زمان

ئەو خوێندکارانەی کە زمانی یەکەمیان ئینگلیزی نیە لێیان داواکراوە کە بەڵگەی شارەزاییان لەئاستێکی بەرزی زمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنن کەلەلایەن زانکۆوە لێیان داواکراوە.

سوود

پرۆگرامی سکۆلەرشیپەکە ساڵانە یەک کورسی ئاستی ماستەر دابین دەکات وە هەموو تێچوویەک لە ئەستۆ دەگرێت کە خوێندکارانی وڵاتانی عەرەبی دابین کراوە.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu