زەمالەی خوێندن لە ئیمارات

In ئێران, خوێــنــدن, داشکاندن, زەمالە, سلایدەر

بۆ بەرز نرخاندنی کارەکانی خوێندکاران و سەرکەوتنیان لە خوێندندا زانکۆی خەلیفە سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی بۆ خوێندکارانی ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢

هەلی وەرگرتنی سکۆلەرشیپ کراوەیە بۆ خوێندکارە ئاست بەرزە نێودەوڵەتیەکان کە دەیانەوێت پرۆگرامی ئاستی بەکالۆریۆس لە (UAE).

زانکۆی خەلیفە بۆ لێکۆڵینەوە لەساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوە کە لقی  لە دەوحە و شانشینی یەکگرتووی ئیمارات هەیە ١٣ کورسی سکۆلەرشیپ بۆ ئاستی بەکالۆریۆس هەروەها ٢٢ کورسی ماستەر وە ٧ کورسی پرۆگرامی دکتۆرا دابین دەکات بۆ خوێندکاران.

زانکۆ ئاستێکی پێشکەوتووی فێربوون پێشکەش دەکات لەرێی وانەووتنەوەو لێکۆڵینەوە و دۆزینەوە و پێشکەشکردنی زانیاری هەروەها زانکۆ خزمەتگوزاری و دیزاین کردنی سەرچاوەکان و پاڵپشتی و گەشەپێدانی تاکەکەسی و سەرکەوتنی کۆمەڵایەتی و ئەکادیمی بۆ خوێندکاران دابین بکات.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٢/٥/٢٠٢١

-ناوی زانکۆ(Khalifa University)

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس.

-سکۆلەرشیپ بری ٧٥٪ ی کرێی خوێندن لە ئەستۆدەگرێت.

– ١٣ کورسی سکۆلەرشیپ بۆ ئاستی بەکالۆریۆس هەروەها ٢٢ کورسی ماستەر وە ٧ کورسی پرۆگرامی دکتۆرا دابین دەکات بۆ خوێندکاران.

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارانی نێوودەوڵەتی.

-خوێندن لە شانشینی ئیماراتی عەرەبی دەبێت.

-خوێندکارانی هەموو جیهان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

– سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندن لە بەشەکانی ئەندازیاری و کۆلێژی زانست.

داواکاری

خوێندکار بۆ ئەوەی بتوانێت سکۆلەرشیپ وەربگرێت دەبێت کۆنمرەی ٩٠٪ یان زیاتری هەبێت و بیەوێت لە بەشەکانی ئەندازیاری و کۆلێژی زانست بخوێنێت.

-خوێندکار بۆ ئەوەی بتوانێت سکۆلەرشیپ وەربگرێت پێویستە پێشەکی لە ئاستی بەکالۆریۆس  وەربگیرێت پاشان دەتوانێت داوای وەرگرتنی سکۆلەرشیپ بکات.

خوێندکار دەبێت بروانامەی خوێندنی ئامادەیی و نامەی قوتابخانەکەی نمرەکانی تێدا پیشان درابێت لەگەڵ و بروانامەی رەوشت بەرزی و پاسپۆرت و وێنەی کەسی بنێرێت بۆ زانکۆ.

داواکاری زمان

خوێندکار بۆ وەرگرتن پێویستە بروانامەی (IELTS) یان (TOEFL) ی هەبێت بە نمرەی ستانداردی جیهانی.

سوود

سکۆلەرشیپ بەپێی کۆنمرەی خوێندکار داشکاندن بۆ کرێی خوێندن دەکات

١- سکۆلەرشیپی کۆلێژی ئەندازیاری:

-داشکاندنی بری ٥٠٪ بۆ ئەو خوێندکارانەی کە کۆنمرەیان زیاترە لە ٣ بەپێی پێوەری (GPA).

-داشکاندنی بری ٢٥٪ بۆ ئەو خوێندکارانەی کە کۆنمرەیان لەنێوان ٢،٥ بۆ ٢،٩٩ دایە بەپێی پێوەری (GPA).

-داشکاندنی بری ١٠٪ بۆ ئەو خوێندکارانەی کە کۆنمرەیان لەنێوان ٢ بۆ ٢،٤٩ دایە بەپێی پێوەری (GPA).

-داشکاندنی بری ٠٪ بۆ ئەو خوێندکارانەی کە کۆنمرەیان کەمترە لە ٢ بەپێی پێوەری (GPA).

٢- سکۆلەرشیپی کۆلێژی زانست:

-داشکاندنی بری ٧٥٪ بۆ ئەو خوێندکارانەی کە کۆنمرەیان زیاترە لە ٣ بەپێی پێوەری (GPA).

-داشکاندنی بری ٥٠٪ بۆ ئەو خوێندکارانەی کە کۆنمرەیان لەنێوان ٢،٥ بۆ ٢،٩٩ دایە بەپێی پێوەری (GPA).

-داشکاندنی بری ٢٥٪ بۆ ئەو خوێندکارانەی کە کۆنمرەیان لەنێوان ٢ بۆ ٢،٤٩ دایە بەپێی پێوەری (GPA).

-داشکاندنی بری ٠٪ بۆ ئەو خوێندکارانەی کە کۆنمرەیان کەمترە لە ٢ بەپێی پێوەری (GPA).

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu