زەمالەی خوێندن لە وڵاتی یابان

In خوێــنــدن, خوێندن, زەمالە, سلایدەر, یابان

سکۆلەرشیپی (Yamaoka Kenichi Memorial) یەکەم هەنگاوە بەرەو ئامانجی خوێندنی باڵا بۆ خوێندکاران ، زانکۆی(Keio) پرۆگرامی سکۆلەرشیپ دابین دەکات بۆ خوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس کەدەیانەوێت لە یابان بخوینن.

سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆیارمەتی ئابووری تایبەتی بۆ خوێندکارە نێودەوڵەتیەکانی ئاسیا کە دەیانەوێت لە پرۆگرامەکانی ئاستی بەکالۆریۆس بخوێنن.

زانکۆی(Keio) ئاسوودەیی و ژینگەی ژیانێکی پارێزراوبۆ خوێندکاران دابین دەکات کە خوێندکار دەتوانێت چێژ وەربگرێت لەو هاوکاریەی پێی دەدرێت بەڵام هەندێک بۆشایش هەیە بۆ تاقیکردنەوەی داهاتووی.

(Keio) زانکۆیەکی تایبەتە و لە سالی ١٨٥٨ دامەزراوە کەلە شاری تۆکیۆی وڵاتی یابانە وە کۆنترین دامەزراوەی خوێندنی باڵایە لە رۆژهەڵاتدا کە پرۆگرامی جیاواز بۆ ئاستی بەکالۆریۆس دابین دەکات بۆ خوێندکار.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٦/٤/٢٠٢١

-ناوی زانکۆ(Keio University)

– سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس.

– سکۆلەرشیپ بری ٩،٠٠٠،٠٠٠یەن بۆ ساڵێک دەدات بە خوێندکار.

– سکۆلەرشیپ دەدرێتبۆ خوێندکارانی ئاسیا.

-خوێندن لەوڵاتی یابانە.

– سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندن لەهەر بوارێکدا کەلەلایەن زانکۆوە دابین کراوە بۆ خوێندن.

Keio University | ST Office Tokyo - CH

داواکاری

-وەرگرتنی سکۆلەرشیپ بۆ ئەوخوێندکارانەیە کە خەڵکی ئاسیان و یەکەم قۆناغی خوێندنیانە لە ئاستی بەکالۆریۆس.

-خوێندکار دەبێت لە ئاستی بەکالۆریۆس بخوێنێت.

-خوێندکار پێویستە بروانامەی زمانی ئینگلیزی هەبێت و شارەزا بێت لە نوسین و خوێندنەوەی زمانی ئینگلیزیدا.

-دەبێت بروانامەی خوێندنی ئامادەیی هەبێت لە دامەزراوەیەک کە باوەرپیکراو بێت لەلای وڵاتی یابان یان لایەنی نێودەوڵەتی.

سوود

هەر خوێندکارێکی سەرکەوتووی سکۆلەرشیپ ساڵانە بری ٩،٠٠٠،٠٠ یەنی یابانی پێدەدرێت بۆ تەواو کردنی خوێندنەکەی لە یابان.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu