زەمالەی خوێندنی بەرێوەبردنی بازرگانی

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, کەنەدا

کۆلێژی (Sheridan) شانازی دەکات بە بەخشینی سکۆلەرشیپ بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس بە خوێندکارە سەرکەوتوەکان کە خەونیان ئەوەیە کەلە کۆلێژی (Sheridan) بخوێنن لە کەنەدا.

ئامانجی پرۆگرامەکە بۆ دابین کردنی یارمەتی دارایی بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی لە ئاستی بەکالۆریۆس بۆ تەواوکردنی کۆلێژ.

(Sheridan) وەک کۆلیژی ئەدەب و تەکنەلۆجیا لەساڵی ١٩٦٧ دامەزراکە بروانامەی دبلۆم و دامەزراوەی پۆلیتەکنیکی هەیە لەشاری ئۆنتاریۆ لە کەنەدا.

کۆلێژی (Sheridan) هێز دەدات بە خوێندکار بۆ توانای پراکتیکی و چارەسەرکردنی کێشە و خوێندکار فێردەکات چۆن بتوانێت هاوکاری بکات لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر خوێندکار و پرۆفیسۆر وە بوارێکی فراوانی فێربوون و ژینگەی فێربوون.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١٠/٥/٢٠٢١

-ناوی دامەزراوە(Sheridan College)

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس.

– سکۆلەرشیپ بری ٢،٠٠٠$ دەدات خوێندکار.

-ژمارەی کورسیەکان دیاری نەکراوە.

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لە وڵاتی کەنەدایە.

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس لە بواری بەرێوەبردنی بازرگانی.

Sheridan College: Rankings, Fees, Courses, Admission 2021, Eligibility &  Scholarships

داواکاری

-ئەو خوێندکارانەی داواکاری پێشکەش ئەکەن دەبێت لە ئاستی بەکالۆریۆس لە بواری بەرێوەبردنی بازرگانی بخوێنن.

-خوێندکارەکان دەبێت نمرەی بەرزیان هەبێت و بەلایەنی کەمەوە تێکرای کۆنمرەیان لە ٧٥٪ کەمتر نەبێت.

-خوێندکار بۆ ئەوەی بتوانێت سکۆلەرشیپ وەربگرێت دەبێت پێشەکی لەبەشی بەرێوەبردنی بازرگانی وەرگیرابێت پاشان دەتوانێت داواکاری بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ پێشکەش بکات.

-خوێندکار دەبێت برونامەی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی هەبێت وە داواکاریەکانی زانکۆ جێبەجێ بکات.

داواکاری زمان

خوێندکار دەبێت هەڵگری بروانامەی زمانی ئینگلیزی بێت و داواکاریەکانی زانکۆ بۆ زمانی ئینگلیزی جێبەجێ بکات.

سوود

هەموو خوێندکارە سەرکەوتوەکانی کە سکۆلەرشیپیان پێدەدرێت بری ٢،٠٠٠$ یان پێدەدرێت لەلایەن زانکۆوە بۆ تێچوی خوێندنەکەیان.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu