زەمالەی خوێندن لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا

In ئەمریکا, ئۆڤەری خوێندن, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

ئەو توانا و زانیاریانەی کە خوێندکار پێویستی پێیەتی بۆ قۆناغی داهاتوو لە ژیاندا بە پەیوەندیکردنیان بە کلتورێکی نێودەوڵەتی بۆ ئەمەش سکۆلەرشیپدابین کراوە بۆ خوێندکار لەلایەن زانکۆی ( Portland State) لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، پرۆگرامەکە کراوەیە بۆ خوێندنی ساڵی 2020/2021

هەلی خوێندن دابین کراوە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە دەیانەوێت لە ئاستی بەکالۆریۆس وماستەر و دکتۆرا لە زانکۆی ( Portland State).

( Portland State) زانکۆیەکی لێکۆڵینەوەی گشتیە لە پۆرتلاند کەلەساڵی 1946 دامەزراوە وەک دامەزراوەیەکی خوێندنی باڵا کە ئۆفەری خوێندنی ئاستی بەکالۆرۆس و ماستەر و دکتۆرا لە هەزارو بیست و سێ بواردا.

Portland State University on Twitter: "#coronavirus update on working  remotely and PSU operations https://t.co/dJzSy7ZxFw… "

دەربارەی سکۆلەرشیپ

کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری 15/7/2021

-ناوی دامەزراوە (Portland State University)

– سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستەکانی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا.

– سکۆلەرشیپ بری 3,250$ دەدات بە خوێندکار.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە.

-خوێندن لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەبێت.

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارانی هەموو نەتەوەکان.

– سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندنی هەموو ئەو بوارانەی کەلەلایەن زانکۆوە دابین کراون بۆ خوێندن.

داواکاری

-خوێندکار دەبێت ڤیزای خوێندنی هەبێت.

-خوێندکار دەبێت بەلایەنی کەمەوە تێکرای کۆنمرەی ٣ بێت بەپێی پێوەری (GPA) لە زانکۆی ( Portland State).

-خوێندکار کاتێک کە داواکاری پێشکەش دەکات بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ دەبێت خوێندکاری قۆناغی دووەم بێت لە کۆلێژ.

-خوێندکار بۆ ئەوەی بتوانێت سکۆلەرشیپ وەربگرێت دەبێت پێشەکی داواکاریەکانی زانکۆ بۆ وەرگرتن جێ بەجێ بکات.

-خوێندکار دەبێت ئەم دۆکیومێنتانە ئامادە بکات (نامەیەک بنوسێت لەسەر پێویستی یارمەتیدانی دارایی و یەک نمونەی پێشکەشکردنی کلتوری وە ناوو ئیمەیلی دوو کەسی پشتگیریکەری وە دەقی تایبەت بە خۆی.

Portland State University | CUMU

داواکاری زمان

ئەگەر خوێندکار نەتوانێت ئاستی شارەزای لە زمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنێت ئەوا دەبێت پرۆگرامی زمانی ئینگلیزی (IELP) وەربگرێت

سوود

زانکۆی ( Portland State) بری 3,250$ بۆ هەرکۆرسێک بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی دابین دەکات.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu