زەمالەی خوێندن لە سەنگافورە

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, سەنگافورە

بەدەستهێنانی بروانامە هەمیشە کارێکی بەسوودە ،بەڵام دەکرێت قورس بێت لەگەڵ هەندێک بابەتی دارایی،بۆ دابینکردنی تێچووی خوێندن ، زانکۆی(Technical University of Munich Asia)زانیاری دابین دەکات بۆ بواری دارایی بۆ خوێندکارە سەرکەوتووەکان.

سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نەتەوەیی ونێودەوڵەتی کەدەیانەوێت ئاستی ماجستێر لە(Technical University of Munich Asia)لەوڵاتی سەنگافورە.

 (Technical)زانکۆیەکی لێکۆڵینەوەیە کەلەساڵی ١٨٦٨ وە ناسراوترین دامەزراوەی ئەڵمانیایە کە پرۆگرامی ئاستی بەکالۆریۆس وماجستێر دابین دەکات.

زانکۆخوێندنی پراکتیکی دەدات بەخوێندکارەکانی بە تێکەڵکردنی بواری پراکتیکی و تیۆری وە لەم زانکۆیە خوێندکار باشترین هەلی کاری دەستدەکەوێت.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٣١/٣/٢٠٢٠

-ناوی زانکۆ (Technical University of Munich Asia)

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخویندکارانی ئاستی ماجستێر.

– سکۆلەرشیپ هەموو کرێی خوێندن یان بەشێک لەکرێی خوێندن دابین دەکات بۆ خوێندکار.

-ژمارەی کورسیەکان دیاری کراوە.

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکارانی سەنگافورە وخوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لەوڵاتی سەنگافورەیە.

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکارانی نێودەوڵەتی.

– سکۆلەرشیپ دابینکراوە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستیر لە زانست دا.

داواکاری

-خوێندکار دەبێت باشترین ئاستی ئەکادیمی هەبێت.

-خوێندکار دەبێت  لەخویندنی بەکالۆریۆسدا بوارێکی خوێندبێت کە هاوشێوەی بواری ماجستێرەکەی بێت کەدەیەوێت بیخوێنێت.

-خوێندکار بۆئەوەی سکۆلەرشیپ وەربگرێت دەبێت پێشەکی لەزانکۆ ناوتۆمار بکات.

-خوێندکار دەبێت کۆپی بروانامەی رەسمی وە کۆپی بروانامەی ئەکادیمی و دوونامەی پشتگیری و نامەی هاندان و سیڤی وێنە بە قیاسی پاسپۆرت وکۆپی پاسپۆرت بنێرێت بۆ زانکۆ.

-خوێندکار دەبێت هەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆس بێت لەبواری بەرگی زەوی وئاسمانی دەرەوە وتەکنەلۆجیای فرین یان ئەندازیاری میکانیک.

داواکاری زمان

خوێندکارەکان دەبێت یەکێک لەم بروانامانەیان هەبێت

١-(IELTS)دەبێت بەلایەنی کەمەوە نمرەی ٨٨ یان هەبێت

٢-(TOEFLE)بەنمرەی ٦.٥

سوود

زانکۆی (Technical )هەموو کرێی خوێندن یان بەشێک لەکرێی خوێندن دابین دەکات بۆ خوێندکار.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu