زەمالەی خوێندن لە نیوزلەندا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, نیوزیلاندا

زانکۆی(Canterbury)خوێندکارەکان بانگێشت دەکات بۆ بوون بە بەشێک لە سکۆلەرشیپی (C S McCully)بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ وە سکۆلەرشیپ کراویە بۆ هەردوو خوێندکارانی نەتەوەیی ونێودەوڵەتی.

ئامانجی پرۆگرامەکە بۆ پاڵپشتی خوێندکارە ئاست بەرزەکان وپێشکەوتنی پرۆفیشناڵانەی ساڵانە بۆ ئاستی (Hons).

(Canterbury)وەک دووەم کۆنترین زانکۆی نیوزلەندا و (Canterbury) یەکەم زانکۆی نیوزلەندایە کە ٥ ئەستێرەی پێدراوە لەلایەن (QS) و پرۆگرامێکی  ئاڵوگۆرە کە زیاتر لە ٦٠ بەڵێنامەی ئاڵوگۆری هەیە لەگەڵ زانکۆکان لە باکوری ئەمریکا.

لەزانکۆی (Canterbury) خوێندکارەکان دەتوانن باشترین خوێندن بەدەست بهێنن کە بەهۆیەوە دەتوانن بگەن بە کارە سەرسورهێنەرەکانیان،لەم زانکۆیە دەتوانن هەلی خوێندنی پێشکەوتوو وهەلی کار وخزمەتگوزاری دامەزراندن بەدەست بهێنن.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی زانکۆ(University of Canterbury)

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکارانی ئاستی بەکالۆریۆس.

– سکۆلەرشیپ بری ٢،٠٠٠$ دەبەخشێت بەخوێندکار.

-ژمارەی کورسیەکان دیاری نەکراوە.

-خوێندکارانی نێودەوڵەتی دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-خوێندن لە نیوزلەندا دەبێت.

-خوێندکارەکان بروانامەی بەکالۆریۆسیان پێدەدرێت.

داواکاری

-خوێندکارانی فوول تایم ئەوانەی کە ساڵی ئامادەکاری ئەندازیارییان خوێندووە یاخود بەخشراون لێی دەتوانن بابەتێک وەربگرن لە کۆرسێکی پرۆفیشناڵ.

-بۆ ئەوەی خوێندکار بتوانێت سکۆلەرشیپ وەربگرێت دەبێت پێشەکی لەزانکۆ ناوی تۆمارکردبێت پاشان دەتوانێت داواکاری پێشکەشی سکۆلەرشیپ بکات.

-خوێندکار دەبێت کۆپی بروانامە ونامەی پێشەکی ونامەی هاندەر ونامەی پشتگیری و سیڤی بنێرێت بۆ زانکۆ.

-خوێندکار بۆ ئەوەی وەربگیرێت دەبێت داواکارییەکانی وەرگرتن جێنەجێ بکات.

داواکاری زمان

خوێندکارانی دەرەوەی وڵات پێویستە داواکاریەکانی زمانی ئینگلیزی ببینن بۆ ئەوەی بتوانن لەزانکۆدا بخوینن.

سوود

سکۆلەرشیپ یارمەتی دارایی لەگەڵ تێچووی خوێندنی زانکۆ بەبری ٢،٠٠٠ دۆلار دابین دەکات بۆ خوێندکار.

 

 

 

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu