زەمالەی خوێندن لە ئیطالیا

In ئیتالیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

زانکۆی (Bologna)سکۆلەرشیپی خوێندن دابین دەکات بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی لە ئیطالیا سکۆلەرشیپەکە دابەش کراوە بۆ ٨ سکۆلەرشیپ بۆ ئەوخوێندکارانەی کەلە قۆناغی یەکەمی خوێندندان وە هەروەها بۆ ئەو خوێندکارانەی کەلە قۆناغی دووەمی خوێندندان و داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

زانکۆی(Bologna)لەساڵی ١٠٨٨ دامەزراوە وەیەکەمین و کۆنترین زانکۆیە ،یەکەم جێگەی خوێندنە بۆ بەکارهێنانی زانکۆکان بۆ هاوکاریکردنی خوێندکار و مامۆستاکان کە پێناسەی دامەزراوەکە دەکان،زانکۆکە لەشاری (Bologna)یە لە ئیطالیا.

زانکۆی(Bologna)یەکێکە لە باشترین زانکۆکانی ئیطالیا بەشێوەیەکی گشتی لەئاستی یەکەمی زانکۆ نەتەوەییەکاندایە.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی زانکۆ(University of Bologna)

-ئاستی کۆرسەکە بۆ خوێندنی قۆناغی یەکەم ودووەمی پرۆگرامی خوێندنە.

– سکۆلەرشیپ بری ١١،٠٠٠ یۆرۆ دەبەخشێت بە خوێندکار وە داشکاندنی لەکرێی خوێندن بۆ دەکات.

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لەوڵاتی ئیطالیایە.

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخووێندکار بۆ خوێندن لەزانکۆی (Bologna)لەهەموو بوارەکانی خوێندندا.

داواکاری

-خوێندکار دەبێت هەڵگری مەرجە داواکراوەکان بێت بۆ وەرگرتنی ئەو ئاستەی کە هەڵی بژاردووە وە لەدامەزراوەیەکی دەروەی ئیطالیا تیایدا خوێندویەتی.

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم یان دووەم.

-خوێندکار دەبێت هەڵگری مەرجە داواکراوەکان بێت بۆ وەرگرتنی ئەو ئاستەی کە هەڵی بژاردووە وە بروانامەی لەدامەزراوەیەکی دەروەی ئیطالیا بەدەستهێنابێت ،ئەوخوێندکارانەی کە هەڵگری بروانامەی دیبلۆمن لە دامەزراوە ئیطالیەکانی دەرەوەی ئیطالیا ئەوا دەتوانن داواکاری پێشکەشی وەرگرتنی سکۆلەرشیپ بکەن.

Related image

-خوێندکار پێش کۆتای هاتنی کاتی داواکاری دەبێت یەکێک لەم تاقیکردنەوانە ئەنجام بدات:

١- ئەگەر خویندکار بیەویت لە پرۆگرامی قۆناغی یەکەم وەربگیرێت دەبێت بروانامەی (SAT)هەبێت

٢- ئەگەر خویندکار بیەویت لە پرۆگرامی قۆناغی دووەم وەربگیرێت دەبێت بروانامەی (GRE)هەبێت

٣- ئەگەر خوێندکار تەمەنی خوار ٣٠ ساڵ بێت ئەوا پێش کاتی کۆتای دەبێت داواکاری پێشکەش بکات

خوێندکار دەبێت کۆپی پاسپۆرت وبۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم کۆپی ئەو بروانامەی کەلە تاقیکردنەوەی (SAT)بەدەستی هێناوە وە بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم کۆپی ئەو بروانامەی کەلە تاقیکردنەوەی (GRE)بەدەستی هێناوە

سوود

-کرێی خوێندن بەبری ١١،٠٠٠ یۆرۆ بۆخوێندکار دابین دەکات

-داشکاندن لەکرێی خوێندن بۆ خویندکاران دابین دەکات

پێدانی سکۆلەرشیپ وداشکاندن لەکرێی خوێندن بە پێی نمرەی تاقیکردنەوەی (SAT)یان (GRE) دەدرێت بەخوێندکار

کاتی کۆتای پێشکەشکردن

-کاتی کۆتای بۆ ئەوخوێندکارانەی کە تاقیکردنەوەی (SAT) دەکەن ٣٠/٤/٢٠٢٠

-کاتی کۆتای بۆ ئەوخوێندکارانەی کە تاقیکردنەوەی (GRE) دەکەن ٣١/٣/٢٠٢٠

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu