زەمالەی خوێندن لە یابان

In خوێندن, زەمالە, سلایدەر, یابان

زانکۆی(United Nations)بۆ خوێندنی پێشکەوتوو وبەهێزی (UNU-IAS)و سکۆلەرشیپی بۆ وڵاتە گەشەسەندووەکان لە یابان .ئەم هەلانە دابین کراوە بۆ خوێندنی پرۆگرامی دکتۆرا لە زانستە بەردەوامەکان.

زانکۆی(United Nations) بۆ خوێندنی ئاست بەرز لە (UNU-IAS)وە پێشکەوتنی لێکۆڵینەوە و فێرکردن لە تۆکیۆی یابان.

خوێندکارەکان پێویستە کۆنمرەی (GPA)یان  ٣.٥ یان زیاتر لە ٤ بێت لە بروانامەی ماجستێرەکەیان وە کەمترین کۆنمرە کە داواکراوە بۆ زمانی ئینگلیزی ٦٠٠لەتاقیکردنەوەی (TOEFL – Paper-Based Testing)وە نمرەی ١٠٠ لە تاقیکردنەوەی (TOEFL – Internet-Based) وە نمرەی ٧ لە تاقیکردنەوەی (IELTS)

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١٠/٤/٢٠٢٠

– سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆخوێندنی ئاستی دکتۆرا لە زانکۆی(United Nations).

– سکۆلەرشیپ دەدرێت لە بواری زانستی بەردەوامی.

-ژمارەی کورسیەکان دیاری نەکراوە.

-سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ وڵاتانی گەشەسەندووخوێندکارانی عێراق دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-خوێندن لەوڵاتی یابانە.

داواکاری

-خوێندکارانی وڵاتە گەشەسەندووەکان دەبێت پێویستی خۆیان بۆ وەرگرتنی یارمەتی دارایی بخەنەروو.

-خوێندکارەکان کە داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ خوێدنی دکتۆرا لە زانستی بەردەوامیدا دەبێت هەموو ئەم مەرجانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن پێش کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری:

١-دەبێت حەزێکی زۆریان هەبێت بۆ خوێندن لەزانستی بەردەوامی.

٢-ئەوە بخاتە روو کە ئارەزووی هەیە بۆ خوێندن وتێگەیشتن لە کێشە جیهانیەکان.

٣- بروانامەی ماجستێری لەبوارێکدا بەدەست هێنابێت کە پەیوەست بێت بە زانستی (Sustainability).

٤-بەلایەنی کەمەوە ٢ساڵ ئەزموونی هەبێت لەبواریکدا کە پەیوەست بێت بە (UNU-IAS)کە دوای خوێندنی زانکۆ کاری تێدا کردبێت.

-دۆکیومێنتی تاکەکەسی پێشکەش بە زانکۆ بکات.

-ووتار.

-پرۆپۆزاڵی لێکۆڵینەوە (کە ٣٠٠ وشە یان زیاتر بێت).

– ٣ نامەی سەرچاوە.

-کۆپی بروانامەی فەرمی.

-سەلماندنی ئاستی زمانی ئینگلیزی.

– سەلماندنی کاتی دەرچوونی لەزانکۆ وبروانامەی دەرچوونی خوێندکار.

Image result for united nations university

داواکاری زمانی ئینگلیزی

ئەم کەمترین کۆنمرانە داواکراون لەخوێندکار بۆ وەرگرتنیان لەزانکۆ.

١- نمرەی ٦٠٠ لە تاقیکردنەوەی (TOEFL – Paper-Based Testing).

٢-نمرەی ١٠٠ لە تاقیکردنەوەی (TOEFL – Internet-Based).

٣-نمرەی٧ لە تاقیکردنەوەی (IELTS).

سوود

سکۆلەرشیپی ( JFUNU)مووچەی مانگانە دابین دەکات بۆ خوێندکار بەبری ١٢٠،٠٠٠ ()بۆ تێچووی ژیان بۆ ماوەی ٣٦مانگ.

-تەواوی کرێی خوێندن دابین دەکات.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu