زەمالەی خوێندن لە کەنەدا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, کەنەدا

هەموو کاندیدە بانگێشت کراون بۆ ئاستی بەکالۆریۆس بۆپێشکەشکردنی سکۆلەرشیپ کە سپۆنسەر دەکرێت لەلایەن زانکۆی(McMaster ) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ وە سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

زانکۆی(McMaster ) زیاتر لە ١،٠٠٠،٠٠٠ دۆلار بۆ سکۆلەرشیپ تەرخاندەکات وە هەموو ئەو خوێندکارانەی کە سکۆلەرشیپ وەردەگرن بۆ کۆلێژی ئەندازیاری پێگەی لێکۆڵینەوەیان پێدەدرێت لەهاوینی پاش ساڵی یەکەمی خوێندن.

(McMaster )زانکۆیەکی  لێکۆڵینەوەی گشتیە وە ئاستی جیهانی ٩٠ یە وە سێیەم زانکۆی ئاست بەرزی کەنەدایە.مێژوویەکی درێژی هەیە لەسەرکەوتووی وبەرهەمهێنانی خوێندکاری لێکۆڵینەوە.

Image result for mcmaster university

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی زانکۆ(McMaster University)

– سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس.

– سکۆلەرشیپ بری ١،٠٠٠،٠٠٠دۆلار دەدات بەخوێندکار.

-ژمارەی کورسیەکان زیاترە لە٨٠ کورسی.

-خوێندکاران لەهەر نەتەوەیەک بن ئەتوانن سکۆلەرشیپ وەربگرن.

-خوێندن لەوڵاتی کەنەدایە.

-پێشکەشکردنی داواکاری کراوەیە بۆ خوێندکاران لەهەموو جیهان.

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکارلەو بوارانەی کەلەلایەن زانکۆوە دابین کراون بۆ خوێندن.

Related image

داواکاری

-خوێندکارەکان دەبێت ئاستی ئەکادیمی بەرزبێت وە تێکرای کۆنمرەی ٩٠٪ زیاتر بێت.

-خوێندکار دەبێت ئەزموونی سەرکردایەتی هەبێت وە کاری خۆبەخشی کردبێت لەکۆمەڵگادا.

-خوێندکار بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ فۆرمی داواکاری پێشکەش بکات بەزانکۆ.

-دەبێت خوێندکار بروانامەی (SAT/ACT )هەبێت.

-دەبێت بەلایەنی کەمەوە داواکاریەکانی زانکۆ بۆ زمانی ئینگلیزی جێبەجێ بکات.

سوود

زانکۆ زیاتر لە ١،٠٠٠،٠٠٠ دۆلار دەبەخشێت بە پرۆگرامی سکۆلەرشیپ ولێکۆڵینەوە وە هەموو ئەخوێندکارانەی کە سکۆلەرشیپ بۆ کۆلێژی ئەندازیاری پێگەی لێکۆڵینەوەیان پێدەدرێت لەهاوینی پاش ساڵی یەکەمی خوێندن وە ئەم بۆئەزموونی لێکۆڵینەوەیە بری ٦،٠٠٠ دۆلار دەدرێت بە خوێندکار.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu