زەمالەی خوێندن لە هۆڵەندا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, هۆلەندا

خوێندکارانی دەرەوەی (EEA)و خوێندکارانی دەرەوەی هۆلەندا کەدەیانەوێت ئاستی ماجستێر و بەکالۆریۆس بخوێنن لە هۆڵەندا ئەوا چانسیان هەیە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بە سکۆلەرشیپی حکومەتی هۆڵەندا .پرۆگرامەکە پاڵپشتی دارایی دەکرێت لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی هۆلەنداوە وە کلتورو زانست وهەروەها چەندین زانکۆی لێکۆڵینەوەی هۆڵەندی لەخۆدەگرێت.

سکۆلەرشیپی هۆلەندا پرۆگرامێکی نەتەوەیی هۆڵەندیە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ پرۆگرامی فوولتایمی ماجستێر لەیەکیک لەدامەزراوەکانی خوێندنی باڵای هۆڵەندا.

ئامانجی پرۆگرامەکە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندنی باڵایە لەهۆڵەندا بۆ خوێندکارانی دەرەوەو ناوەوەی هۆڵەندا.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-لەم سکۆلەرشیپەدا خوێندکارەکان چانسی ئەوەیان هەیە کە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ پرۆگرامی ئاستی بەکالۆریۆس یان ماجستێر،ئامانجی پرۆگرامەکە بۆ پاڵپشتی کردنی خوێندکارە بەهرەمەندەکانە لەناوچەی ئابووری دەرەوەی ئەوروپا.

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١/٢/٢٠٢٠یان ١/٥/٢٠٢٠

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکاران بۆ پرۆگرامی فوولتایمی بەکالۆریۆس یان ماجستێر لەیەکێک لەدامەزراوەکانی خوێندنی باڵای هۆڵەندا.

-سکۆلەرشیپ بری ٥،٠٠٠یۆرۆ دەبەخشێت بە خویندکار،وە لەیەک ساڵی خوێندندا دەدرێت بە خوێندکار وە ئەو برە پارەیە هەموو کرێی خوێندن نیە.

-ژمارەی کورسیەکان دیاری نەکراوە.

-خوێندکارانی ناوچەی ئابووری دەرەوەی ئەوروپا ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

-خوێندن لە هۆڵەندایە.

– خوێندکارەکان چانسی ئەوەیان هەیە کە داواکاری پێشکەش بکەن بۆخوێندنی هەربوارێک لە پرۆگرامی ئاستی بەکالۆریۆس یان ماجستێرکەلەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای هۆڵەنداوە دابین کراوە.

داواکاری

– خوێندکارەکان دەبێت داواکاری پێشکەش بکەن بۆخوێندنی فول تایم لە پرۆگرامی ئاستی بەکالۆریۆس یان ماجستێرکەلەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای هۆڵەنداوە دابین کراوە وە خوێندکار نابێت بروانامەی وەرگرتبێت لەهیچ دامەزراوەیەکی هۆڵەنداوە.

داواکاری زمان

خوێندکارانی دەرەوەی هۆڵەندا پێویستە داواکاریەکانی زمانی ئینگلیزی جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی بتوانن لەزانکۆیەدا بخوێنن.

ئامانجی خوێندکار

ئەگەر خوێندکار ئەوە هەڵبژێرێت کەلە هۆڵەندا بخوێنێت ئەوا هەلی ئەوەی هەیە کە تواناکانی گەشەپێبدات وە زیاتر سەرکەوتووبێت لەدوای بەدەستهێنانی بروانامەکەی.

سوود

-ئەو خوێندکارانەی کە هەموو داواکاریەکانی سکۆلەرشیپ جێبەجێ دەکەن بری ٥٠٠٠یۆرۆیان پێدەدرێت.

-سکۆلەرشیپ پاڵپشتی خوێندکار دەکات بۆ ساڵی یەکەمی خوێندن.

 

 

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu