زەمالەی خوێندن لە سوید

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, سوید

زانکۆی (Skövde)خۆشحاڵە بە بەخشینی سکۆلەرشیپی (UHR) بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی وە سکۆلەرشیپەکە بەردەستە بۆ خوێندنی پرۆگرامی ئاستی ماجستێر.

زانکۆ ژمارەیەک سکۆلەرشیپ دابین دەکات بۆ خوێندکاران کە دەیانەوێت ئاستی ماجستێر بخوێنن لەزانکۆ وە لێپرسراون بۆ پێدانی کرێی خوێندن.

(Skövde)زانکۆیەکی گەنجە بەڵام هاوشانی زانکۆ کۆنەکانە لە کوالێتی دا.لە ئاستی نەتەوەیدا بۆ ساڵانی ٢٠١١-٢٠١٤ لە ئاستی حەوتەمدا بووە.

زانکۆی(Skövde) کۆرسی خوێندنی هەیە لە چەندین بواری جیاوازدا وە هاوکاریەکانیان پێشکەش دەکەن لە ژیانی کاردا.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی زانکۆ(University of Skövde)

– سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر.

– سکۆلەرشیپ بری ٥٠٪ی کرێی خوێندن دابین دەکات بۆ خوێندکار.

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارانی ناوخۆیی ونێودەوڵەتی.

-خوێندن لەوڵاتی سوید دەبێت.

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٣/٢/٢٠٢٠

-خوێندکار دەبێت دانیشتووی وڵاتانی دەرەوەی (EU/EEA)بن یاخود دانیشتووی سوید بن.

-خوێندکارەکان تەنیا دەتوانن داواکاری پێشکەشی وەرگرتنی سکۆلەرشیپ بکەن بۆ ئاستی ماجستێر لەزانکۆی(Skövde).

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکاران بۆ خوێندنی هەربوارێک کەلەلایەن زانکۆوە دابین کراوە.

داواکاری

-خوێندکار پێویستە داواکاریەکانی وەرگرتن لەزانکۆ جێبەجێ بکات وە تێچووی پێشکەشکردنی داواکاری لەئەستۆ بگرێت و دۆکیمینتە داواکراوەکان پێشکەش بکات.

-خوێندکار دەبێت نامەیەک بنوسێت کەئەوە روونبکاتەوە بۆچی شیاوە بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-پرۆگرامی ماجستێر پێویستە لە زانکۆدا هەبێت.

-ئەگەر خوێندکار ناوی تۆمارکردبوو وەک خوێندکاری ماجستێر لەزانکۆی(Skövde) ئەوا ناتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

داواکاری زمان

سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکاران بۆ پرۆگرامی ماجستێر لەزانکۆ کە کێشەی داراییان هەیە وەخوێندکاری دەرەوەی سویدن ئەوا دەبێت داواکاریەکانی زانکۆ بۆ زمانی ئینگلیزی جێبەجێ بکەن.

سوود

سکۆلەرشیپ داشکاندنی کرێی خوێندن دەکات بەبری ٥٠٪ وە ئەو برە بەشێوەیەکی راستەوخۆ دەدرێت بەکرێی خوێندن وە سکۆلەرشیپ لە ساڵێکدا بۆ یەکجار دەدرێت.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu