زەمالەی خوێندن لە فەرەنسا

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, فرنسا

خوێندکارە نێودەوڵەتییە ئاست بەرزەکان بانگێشت کراون بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بە سکۆلەرشیپی ( Emile-Boutmy) کەلەلایەن دامەزراوەی پاریس بۆ خوێندنی سیاسی دابین کراوە.

پرۆگرامەکە دیزاین کراوە بۆ ئەو خوێندکارانەی کە ئارەزوویان هەیە ئاستی بەکالۆریۆس وماستێر بخوێنن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠

دامەزراوەی پاریس بۆ خوێندنی سیاسی لەساڵی ١٨٧٢ دامەزراوە وە زیاتر ناسراوە بە (Sciences Po)،یەکێکە لە کۆلێژە پایەدار هەلبژێردراوەکانی ئەوروپا لە زانستی سیاسی دا،بەشێوەیەکی بنەرەتی دامەزراوەیەکی خوێندنی باڵایە بۆ سیاسەتی فەرەنسا.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتایی پێشکەشکردنی داواکاری ١٥/١٢/٢٠١٩یە بۆ ئاستی ماجستێر وە ١٣/٤/٢٠٢٠ بۆ ئاستی بەکالۆریۆس.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس وخوێندنی باڵا.

– سکۆلەرشیپ کرێی خوێندن دابین دەکات.

-ژمارەی کورسیەکان دیاری نەکراوە.

-خوێندن لە وڵاتی فەرەنسا دەبێت.

– سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی هەر بوارێک کەلەلایەن دامەراوەکەوە دابین کراوە.

داواکاری

-بۆ ئەوەی خوێندکار بتوانێت ئەم سکۆلەرشیپە وەربگرێت پێویستە دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپا نەبێت.

-خوێندکار دەبێت پێشەکی داوای وەرگرتن بکات لە دامەزراوەکە بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس یان ماجستێرپاشان دەتوانێت داوا پێشکەش بکات بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-خوێندکار دەبێت پێویستی دارایی خۆی بسەلمێنێت بۆ دامەزراوەکە وە باری خێزانەکەی رونبکاتەوە.

-خوێندکار پێویستە بروانامەی خوێندنی پێشتریان پێشکەش بە زانکۆ بکەن.

-هەموو خوێندکارەکان پێویستە داواکاریەکانی زمانی ئینگلیزی جێبەجێ بکەن بۆخوێندن لەو دامەزراوەیە.

سوود

سکۆلەرشیپ کرێی خوێندن دابین دەکات بۆ خوێندکار

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu