زەمالەی خوێندن بۆ ئافرەتان

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, سەنگافورە

خوێندکارەکان قبول دەکرێن بۆ سکۆلەرشیپی ( Shirin Fozdar)کە بۆ خوێندکارە ئاست بەرزو باشەکان دانراوە،ئەم سکۆلەرشیپە لەلایەن زانکۆی(Singapore Management ) دابین دەکرێت بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١

سکۆلەرشیپ بۆ ئافرەتە ئاست بەرزەکان کە ئارەزوویان هەیە ئاستی بەکالۆریۆس بخوێنن لە زانکۆ.

(Singapore Management ) زانکۆیەکی جیهانی لێکۆڵینەوەیە کە کۆرسی جیاواز رادەگەیەنێت وە یارمەتی خوێندکاران بدەن بۆ سەرکەوتنیان لە ئاستی بەکالۆریۆسەکەیان وئاستی خوێندنی باڵا.

(Singapore Management )زانکۆیەکی بێعەیبە لە رێکخستن کاری نێودەوڵەتی ،ئەزموونی نێودەوڵەتیت ئەداتێ ،خوێندکارەکان بۆ هەڵبژاردنی گەورە بۆ پێشخستنی خوێندن.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١٩/٣/٢٠٢٠

-ناوی زانکۆ(Singapore Management University)

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ ئاستی بەکالۆریۆس.

-سکۆلەرشیپ بری ١٥،٠٠٠دۆلار دەبەخشێت بە خوێندکاران.

-سکۆلەرشیپ دەدریت بە خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لە وڵاتی سەنگافورە دەبێت.

-خوێندکارە ئافرەتەکان ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ئەم سکۆلەرشیپە.

داواکاری

-خوێندکارە ئافرەتەکان کە نێودەوڵەتین لەهەر پرۆگرامێکدا بێت.

-خوێندارەکان دەبێت ئەنجامێکی ئەکادیمی باشیان هەبێت.

-خوێندکار دەبێت پێویستی خۆی لە رووی داراییەوە بخاتە روو (داهاتی مانگانەی یەک کەسی خێزانەکەی لە ١،٩٠٠$ زیاتر نەبێت).

-خوێندکار دەبێت توانای سەرکردایەتی هەبێت.

خوێندکار دەبێت ئەم دۆکیومێنتانە پێشکەش بە زانکۆ بکات بروانامەی ئەکادیمی ، بروانامەی خوێندن کە بەروونی ناوی خوێندکار و ناوو لۆگۆی ئەو دامەزراوەیەی کە بروانامەکەی پێبەخشیوە نوسرابێت

-خوێندکار دەبێت بروانامەی خوێندنی ئامادەیی هەبێت.

-خویندکار دەبێت داواکاریەکانی زمانی ئینگلیزی جێبەجێ بکات کەلەلایەن زانکۆوە داوا کراوە.

سوود

-سکۆلەرشیپ بری ١٥،٠٠٠$ دەبەخشێت بە خوێندکار بۆ یەک ساڵی خوێندن.

  -سکۆلەرشیپ یارمەتی دارایی لەرێی وەرگری پارەی ساڵانەی کرێی خوێندن دابین دەکات.

-خوێندکارەکان لێیان داواکراوە کە دەبێت بەشێوەیەکی چاڵاک بەشدار بن لە چالاکی و کۆبونەوەی کۆمەڵگابۆ ماوەی زیاتر لە ٣٠ کاتژمێرکاتێک کە سکۆلەرشیپی (Shirin Fozdar)وەردەگرن.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu