زەمالەی خوێندنی ماجستێر لە سوید

In خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر, سوید

نوێنەری وڵاتی سوید بۆ خوێندنی باڵا وپەروەردە  سکۆلەرشیپی (Avancez) رادەگەیەنێت بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی بۆ ماجستێری فوول تایم لە سوید.

ئامانجی سکۆلەرشیپی (Avancez) بۆ هاندانی توانای ئەکادیمی ئەو خوێندکارانەی کە خەڵکی ئەوروپا نین.

(Chalmers)زانکۆیەکی ئاست بەرزە لە شاری ( Gothenburg)ی سوید لەو بەشە جوان وداینامیکیەی جیهان ، وە ناسراوە لە ناوخۆیی و دەرەکی دا بۆ خوێندن و لێکۆڵینەوە لەگەڵ داهێنان و بوارێکی فراوان لە داواپێشکەشکردن.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١٥/١/٢٠٢٠

– سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر لە زانکۆی ( Chalmers University of Technology.)

-ئەو بوارانەی خوێندن کە دابین کراوە بۆ پێدانی سکۆلەرشیپ بەندە لەسەر هەژمارکردنی تایبەتی زانکۆ و سەرۆکی زانکۆ، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ ،بوارەکانی خوێندن دیاری کراو نیە ،بەڵام دابەش دەکرێت بەگوێرەی بوارە دەستنیشان کراوەکان بۆ خویندن کە جیاکراونەتەوە لەلایەن زانکۆوە بەپێی زۆرترین ژمارەی داواکاری بۆ هەربوارێکی خوێندن لەساڵی خوێندنی پێشوودا.

-ناوی زانکۆ ( Chalmers University of Technology)

-ژمارەی کورسیەکان دیاریکراوە.

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خویندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لەوڵاتی سوید دەبێت.

داواکاری

-بۆ ئەوخوێندکارانەی کە نێودەوڵەتین دەبێت بتوانن ئەو بەشەی کرێی خوێندن بدەن کە سکۆلەرشیپ دابینی ناکات

-خوێندکار دەبێت یەکەم ساڵی خوێندنی ماجستیری بێت

داواکاری زمانی ئینگلیزی

ئەم تاقیکردنەوانەی خوارەوە بە لەلایەن زانکۆوە قبولکراوە بۆ سەلماندنی ئاستی زمانی ئینگلیزی

١-Cambridge CPE or CAE

٢-بروانامەی (IELTS) بەنمرەی ٦ وە بروانامەی (TOEFL paper-based) بە نمرەی ٥٥٠

٣-بروانامەی (TOEFLcomputer-based) بە نمرەی ٢١٣

٤- بروانامەی (TOEF Internet-based) بە نمرەی ٧٩

سوود

– سکۆلەرشیپ بری ٪٧٥ داشکاندن دابین دەکات لە کرێی خوێندن

-ئەو خوێندکارانەی کە باش دەبن لەیەکەم ساڵی خوێندنەکەیاندا ئەوا داشکاندنی زیاتریان بۆ دەکرێت کە دەگاتە بری ٪٨٥ی کرێی خوێندن لەساڵی دووەمی خوێندن دا

-ئەو برە پارەیەی کە دیاری کراوە نادرێت بەخوێندکارەکان بەڵکو بۆ کرێی خوێندنە

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu